۷۲ کاتژمێرە گەڕەکێکی شاری ههولێر کارەبای نیە!
هەواڵی /
25/1/2021
166 جار بینراوە
۷۲ کاتژمێرە گەڕەکێکی شاری ههولێر کارەبای نیە!
دانیشتوانی گەڕەکی هەنارۆک له سنوری شاری ههولێر دەڵێن : جاران خەڵکی گوند سەرە گاڕانیان دەکرد سەرەمحاویلەشمان بیســـت!
دوای ئەوەی سکاڵایەکی زۆری هاوڵاتیانم بۆهات سەبارەت بەخراپی کارەبای ڕەیسی لەگەڕەکی هەنارۆک ، پەیوەندیم بەلێپرسراوانی کارەبای قەڵادزێ کرد دەربارەی کێشەی کارەبا لەگەڕەکی هەنارۆک ، پێیان ڕاگەیاندم ماوەی دوساڵە لەوەرزی زستاندا کارەبای ئەوگەڕەکەمان کردۆتە سەرە محاویلە ! لێم پرسین بۆ تەنها لێرە وایە وتیان لە گۆڕەستانی گربداخ تاوەکو هەنارۆکی سەرەوە یەک فیدەرە ناتوانین لەیەک کاتدا کارەبا بدەینە هەموو گەڕەکەکان هەفتەی شەو و ڕۆژێک محاویلەیەک دەکوژێنینەوە !
لێم پرسین تاکەی ئاوا دەبێت چارەسەری دانیشتوانی ئەم گەڕەکە کەی دەکرێت لێپرسراوی کارەبا وتی: لە ۱۷-۱-۲۰۲۱ محاویلەیەکی ۱٦ میگاواتی لەبەرێوەبەرایەتی کارەبای هەولێرەوە گەیشتۆتە وێستگەی ۳۳KVی شەهید فاروق لە قەڵادزێ، لە دوو مانگی داهاتودا دوای دامەزراندن و بەستنی محاویلەکە کێشەی بارگرانی وێستگەکە چارەسەر دەکرێت و لە ئایندەشدا کارئاسانی دەکات لە کەمکردنەوەی سەرە فیدەر و کوژانەوەی محاویلەکانی سنوری فیدەری پێنج لە گەرەکی هەنارۆک.
هەردی محمد