#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

ئەگەر دەتەوێت دڵی هاوسەرەکەت خۆش بكەیت بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكە

هەواڵی / 23/1/2021 545 جار بینراوە

ڕێنمایی بۆ پیاوان
ئەگەر دەتەوێت دڵی هاوسەرەکەت خۆش بكەیت بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكە

هەموو پیاوێك كاتێك هاوسەرگیری دەكات، ئامانجی ئەوەیە دڵی هاوسەری خۆش بكات، دڵخۆش كردنی ژن سەلیقەی دەوێت و هەندێك پیاو ئەو سەلیقەیانەی نییە و نازانن چیبكەن.
ئەمانە هەندێك ڕەفتاری ئاسانن كە هەموو پیاوێك دەتوانێت لەگەڵ ژنەكەیدا بیكات و دڵی خۆش بكات:
1 ئەگەر ژنەكەت نەخۆش كەوت لە كارەكەت مۆڵەت وەرگرە و لەماڵەوە لەلای بمێنەرەوە و ئاگاداریبە.
2 ڕێز لە دایك و باوكی بگرە و لەناو كەس و كارەكەتدا گرنگییان پێبدە.
3 كاتێك ژنەكەت لەدەرەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و دەرگات لێكردەوە، پێبكەنە و پێی بڵی دڵخۆشی بە بینینی.
4 لە هەفتەیەكدا ڕۆژێك بەیەكەوە بێ‌ ئەوەی منداڵ لەگەڵ خۆتان ببەن لەگەڵ ژنەكەت بڕۆ دەرەوە و مۆبایلەكەشت بكوژێنەرەوە بۆ ئەوەی مەشغوڵت نەكات.
5 ژنەكەت بە هیچ كەسێك بەراورد مەكە بەتایبەتی بە دایكت یان ژنانی خزم و کەس و کار.
6 كاتێك لەخەو هەڵدەستی باوەشی پیادا بكە وەكوو چۆن باوەش بە منداڵدا دەكەیت.
7 سوپاسگوزاری بۆ دەربڕە لەبەرچاوی دایك و باوك و كەسەكانتدا بۆ باشی هەڵسوكەوت و پاكی لەگەڵتدا.
8 نرخ بۆ ئەو كارانەی دابنێ‌ كە بەدرێژایی ڕۆژ لە ماڵەكەدا دەیكات و هیلاك دەبێت.
9 پارەی بدەرێ‌ بۆ ئەوەی ئەو شتانەی ئارەزووی لێیەتی بیانكڕێ‌ تەنانەت ئەگەر كاریشی نەبوو.
10 پێی بڵی شێتت كردم جلەكانت زۆر جوانە ئەو هەموو نازداری و جوانییە چییە.
11 بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵی دەربڕینی هەست و خۆشەویستی و ڕۆمانسی بە لەگەڵی، قسەت خۆش بێت لە گەڵ هاوسەرەکەت و نەرم و نیان و کراوە بە لە گەڵ هاوسەرەکەت و ڕەزیل و دڵ پیس مەبە لە گەڵ هاوسەرەکەت.
12 زۆر گرنگی بە کاری سەرجێی لە گەڵ هاوسەرەکەت بدە،دڵی یەکتر خۆش بکەن چونکە بڵێـــین و نەڵێــین پەیوەندی خۆشەویسی نێوان هاوسەران زیاتر دەکات.

بە هیوام ئەم ڕێنماییانە سوودی بۆ گشت هاوسەران ببێت.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر