لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم: به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته له ڕووی شه‌رعییه‌وه هیچ گرفتێكی نیه
هەواڵی /
23/1/2021
135 جار بینراوە
لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم: به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته له ڕووی شه‌رعییه‌وه هیچ گرفتێكی نیه
سه‌رۆكی رێكخراوی جه‌سته‌به‌خشانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت تائێستا نه‌تواندراوه سوود له ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه وه‌ربگیرێت كه ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه بۆئه‌وه‌ی له‌دوای مردنیان ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی خۆیان ببه‌خشن به كه‌سانی دیكه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێندێك له‌زانایان نه‌هی لێ ده‌كه‌ن و به‌كارێكی ناڕه‌وای ده‌زانن، به‌ڵام سه‌رۆكی لقی سلێمانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم ده‌ڵێت به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته له‌ڕووی ئاینی ئیسلامه‌وه هیچ گرفتێكی نیه.