ئه‌و ژنه‌ی خاوه‌نی(4) ته‌ڵاقنامه و پێنج گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه
هەواڵی /
23/1/2021
423 جار بینراوە
ئه‌و ژنه‌ی خاوه‌نی(4)
ته‌ڵاقنامه و پێنج گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه ده‌ڵێ:"ئه‌وه‌ڵ
ته‌خت و هه‌وه‌ڵ به‌خت"
ئازاد جه‌لال/توێژه‌ری خێزانی
جارجار له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: "هه‌وه‌ڵ ته‌خت و هه‌وه‌ڵ به‌خت"
ئاماده‌نه‌بوو له باره‌ی به‌سه‌رهاتی شووهكانی پێشووی به درێژی بدوێت، هۆكاری
ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ڕای ئه‌و كای كۆن به با نه‌كرێ باشه،
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه كه هیچ شوویه‌كی له ده‌ره‌وه دادگا نییه، واته له ئێستادا
خاوه‌نی(4) تهڵاقنامهو پێنج گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیه. ئه‌و كه خۆی به پاڵهوانیك
ناوزه‌د ده‌كات، پایز گۆنای ماندوو كردبوو، زستانیش یاری به جوانییه‌كه‌ی ده‌كرد.
شووی یه‌كه‌می له ته‌مه‌نی (14) ساڵیدا بوو، ته‌نها دووساڵ له لای مێردی یه‌كه‌می
بوو، هۆكاری جیابوونه له مێردی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ
ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه مێرده‌كه‌ی تیایدا ده‌ژیا.
ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌می جیابووه‌وه، ده‌چێته‌وه
ماڵی باوكی، دوای یه‌ك ساڵی دیكه شوو به پیاوێكی عه‌ره‌ب ده‌كات، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ
ئه‌و پیاوه عه‌ره‌به‌دا ته‌نها ئه‌وه بووه كه به ژیانی ئه‌وان رانه‌هاتبوو،
كاتێ ته‌ڵاقنامه‌ی دووه‌م وه‌رده‌گرێ ته‌مه‌نی ته‌نها 22 ساڵ بوو، ئه‌مجاره‌یان
ماڵی باوكی گازنده‌یان لێكردوو سه‌رزه‌نشتیان ده‌كرد، به‌ڵام باكی نه‌بوو، خۆی
ئاماده‌كرد بۆ شووی سێیه‌م. ئه‌مجاره‌یان پیاوێك دێته داوای وا خۆی نیشان ده‌دا
كه ژنی نه‌هێناوه، به‌ڵام كه گرێبه‌ست مۆر ده‌كه‌ن ته‌سكه‌ره‌ی كابرا ده‌بینێت،
لێی نووسراوه "متزوج" هه‌ر بۆیه دوای گرێبه‌سته‌كه‌و له‌هه‌مان شوێندا
گرێبه‌ستی سێیه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
بۆ چواره‌م جار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵیدا ده‌به‌ستێت.
گرنتی ئه‌وه به ماڵه‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده ئه‌مجاره گه‌ڕایه‌وه نه‌یه‌ته‌وه
لای ئه‌وان، چونكه وه‌ك ده‌ڵێ: "باوكم قسه‌ی كۆتایی پێ وتم، خۆمی سه‌رپشك
كرد، بۆیه بڕیارمدا بچمه ژیانی پیاوێكه‌وه كه پێشتر وتی ژنی دیكه‌ی ته‌ڵاق دا
بوو"، ئه‌ویش پێی ده‌وتم: ئه‌گه‌ر باش بویتایه چواره‌م شووت نه ده‌كرد؟ باری
ده‌روونی به‌م جۆره تێك ده‌چێ، ئه‌مجاره‌یان ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی‌و
ده‌چێته ماڵی برایه‌كی ئێستا كه چوار ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه داوای
گرێبه‌ستی پێنجه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ پیاوێكی 20 ساڵ گه‌ورتره له خۆی، به‌ڵام كه‌س
نازانێ ئاخۆ ئه‌مجاره سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ یان نا!! به‌ڵام به هیوا و ئاواته‌وه
ده‌ژی و وره‌ی به‌رزی به‌رز و خاوه‌نی متمانه‌یه...