#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

ئه‌و ژنانه‌ى ‌ده‌بێت ته‌ڵاق بدرێن؟ ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌بێت لێیان جیا ببیته‌وه‌...

هەواڵی / 23/1/2021 369 جار بینراوە

ئه‌و ژنانه‌ى ‌ده‌بێت ته‌ڵاق بدرێن؟ ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌بێت لێیان جیا ببیته‌وه‌...
به‌شی یه‌كه‌م...
ئازاد جه‌لال/توێژه‌ری خێزانی
ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌بێت ته‌ڵاق بدرێن...
هاوسه‌رگیریتان كرد،لای مامۆستای ئاینی ماره‌ بڕان و له‌ دادگایش مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌واوبوو. ئێستا ئێوه‌ ژن و مێردن.له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ ژیانتان تێپه‌ڕیوه‌. له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی، له‌ ئه‌دای، له‌ ڕێزگرتنی، له‌ جووڵه‌كانی ڕه‌زامه‌ند نیت.
چی بكه‌؟  ئایه‌ ته‌ڵاقی به‌م....
مه‌یه‌ڵه‌ مناڵ بكه‌وێته‌ نێوانتانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر  متمانه‌ته‌ له‌ نێوانتان نیه‌،كه‌مێك ئیره‌یی،یان دڵپیسی كێشه‌ی نیه‌.به‌ڵام  كاتێك متمانه‌ له‌ نێوانتان نه‌ما. درۆ  ئه‌بارێت وه‌ك گه‌ڵای داری پایز،به‌ ژنه‌كه‌ت ئه‌ڵێی هه‌ست ئه‌كه‌م دڵخۆش نیت له‌گه‌ڵم،به‌ڵام ئه‌و ئه‌ڵێ‌ جارێ‌ سه‌ره‌تامه‌.ئه‌مه‌ ڕاسته‌،به‌ڵام نه‌بوونی متمانه‌ له‌ نێوانتان گه‌وره‌ترین ده‌رده‌سه‌رییه‌ بۆ ئێوه‌. نه‌بوونی متمانه‌ واته‌ گرێی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تان نه‌به‌ستراوه‌. 
ـ هه‌ست ئه‌كه‌ی له‌ هه‌ندێك قسه‌كردنی سه‌رده‌می ده‌ستگیرانداری گومانت هه‌یه‌.وا ده‌رنه‌چوو. فه‌یسبووكه‌كه‌ی گۆڕاوه‌. ته‌له‌فوونه‌كه‌ی نه‌ماوه‌.دۆش داده‌مێنێ‌ و به‌ چیچكانه‌وه‌ دائه‌نیشێ‌،ئه‌مانه‌ كێشه‌ نین، كێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ له‌ نێوانتان نه‌بێت. 
 ـ له‌وانه‌یه‌  ژنه‌كه‌ت نه‌خۆشیه‌یه‌كی ده‌روونی  قورس و كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی هه‌بێت،به‌ڵام له‌ تۆی شاردۆته‌وه‌.ئه‌ڵێ‌، سیحرم لێكراوه‌. تۆ ئیتر هه‌ستی پێئه‌كه‌ی. گازنده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ی كه‌ بۆچی پێی نه‌وتووی. ڕه‌نگه‌ تۆ هاوكاریت كردایه‌. به‌ڵام دیسان كێشه‌كه‌ نه‌بوونی متمانه‌یه‌.
ـ ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه‌ن حه‌زی له‌ ماڵداری نیه‌.یه‌ك مانگ ته‌باخ له‌ ماڵی ئێوه‌ داناگیرسێ‌. زۆرجار باسی ئازادی شه‌خسی ئه‌كا. هێشتا وه‌ك سه‌رده‌می كچێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زرته‌ بۆزه‌كانی هاوڕێی هه‌یه‌.
ـ ئه‌و ژنه‌ی به‌ مێرده‌كه‌ی وت، ئازاد به‌ چی ئه‌كه‌ی بیكه‌. من ڕێگه‌ ناگرم له‌وه‌ی كێ‌ هاوڕێته‌ و له‌گه‌ڵ كێ‌ په‌یوه‌ندی ئه‌كه‌ی، ئه‌و ژنه‌ی وتی: حه‌ز ناكه‌م زه‌واجی نێوان من و تۆ ئازادی له‌ تۆ بسه‌نێته‌وه‌. ئه‌توانی له‌ كوڕێنی چیت كردووه‌. بیكه‌ی. ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای ئازادی بۆ ئه‌و بكه‌یته‌وه‌...

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر