چیرۆکی جیابونەوەی نازدار و کاروان،بەهۆی درامای تورکی
هەواڵی /
22/1/2021
320 جار بینراوە
بەکورتی چیرۆکی جیابونەوەی نازدار و کاروان،بەهۆی درامای تورکی...
ئەیوب وەرتی
ئێوارەیەک لە ئیسکان لای وەستا عەلی
چایەکەم خواردەوە، زۆری پێنەچوو چایخانەکە پڕ بوو لە خەڵک، ئیتر باسی هەموو شتێک
کرا، هەتا باسەکە گەیشتە دراما دۆبلاژکراوکان، کورێکی لێبوو ناوی ئاسۆ بوو،بەسەر
هاتی برا و براژنەکەی گێڕایەوە کە بەهۆی دراما تورکیەکانەوە جیابونەتەوە، وتی:
کاروانی برام ژنەکەی زۆر خۆشەویست ، شەوێکیان نازداری براژنم بانگی کاروانی کرد و پێ وت" دەبێت جیا ببینەوە،
چوار ساڵە پێکەوەین و مناڵێکیشمان هەیە، ئیتر بەسە ئە ژیانە تقلیدیە، تۆسەیری ئەو
فیلم و دراما تورکیانە بکە، چەندە خۆش ئەژن؟ کاروان ڕەتی کردەوە، بەڵام نازدار زۆر
پێدارگری کرد، هەتا دوای دە ڕۆژ دەرەنجام کاروانیش قبوڵی کرد و پاش ماوەیەک جیابوونەوە
و هەوێنی کوڕیان درایە دایکی،....
جیابونەوەی برا و براژنەکەمم پێنج مانگی خایاند و ڕۆژێک نازداری براژنم تەلەفۆن
بۆ کاروانی برام دەکات و دەڵێت، وەرە با هاوسەرگیری بکەینەوە، کاروانیش تەنها پێی
وتبوو، "بۆچی فلیمی تورکیە؟"
ئێستا نازدار زۆر پەشیمانە و هەوێنیش زۆر بێنازە و براکەشم ژنی هێنایەوە و
ژیانێکی زۆر بەختەوەریان هەیە و بەتەمایە
کوڕەکەشیان بباتەوە لای خۆیان.
ئەوەش بەزم و کارەساتی دراما و فلیمە
دۆبلاژەکان...