#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

شێرپەنجەی خوێن چییه‌؟نیشانەکان و چارەسەرییه‌كه‌ی‌ بزانه‌

هەواڵی / 22/1/2021 285 جار بینراوە


شێرپەنجەی خوێن

لیوکیمیا(leukemia)، یەکێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کە پێکدێت لە ئەو ئەنسیجەیەی کاری بەرھەمھێنانی خانەکانی خوێنە، مۆخی ئێسک ولەمفەتیک
سەرەتای ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لە خانەکانی خرۆکە سپیەکانەوە دەست پێ دەکات، ھەوڵی خروکە سپێیەکان بۆ ئەوەیە کە دژ بە تەنە نامۆکان وبوەستێتەوە.
ئەم خانانە درووست ئەبن، بەشێوەیەکی گشتی ئەم خانانە بۆ کەسێکی ساغ و توش نەبوو دابەش ئەبن بە پێی پێویستی لەشەکە بەڵام لە ئەگەر تووش بوون بە (لیوکیمیا) مۆخی ئێسک دەست بەکات بە دەردانی بڕێکی زۆر لە خرۆکەی سپی نامۆ کە ئەمەش وا ئەکات کارە راستەقینەکەی خۆی لەدەست بدات وەکو خۆی!
شێرپەنجەی خوێن نەخۆشیەکی بەربڵاو نیە بۆ منداڵان، شێرپەنجەی خوێن چوار جۆری ھەیە و یەک جۆرێکیان بە کەمی توشی منداڵان دەبێت!
نیشانەکانی کەسی تووش بوو
* تا لێھاتن
* کەسی تووش بوو ھەمیشە ھەست بە ماندووبوون دەکات
* دابەزینی لەش لەپڕ،  پاشان لەدەسدانی شەھیەی نانخواردن
* بە ئاسانی تووشی خوێن بەربوون دەبێت
* جگەری تووشی ھەڵئاوسان دەبێت
* تەنگە نەفەسی کاتێک کارێکی سووک دەکات  یان بەسەر قادرمە سەر دەکەوێت
* زۆر ئارەقە دەکات بەتایبەت لە کۆتایی شەوان
* دەرکەوتنی خاڵی سوور لەسەر پێست
* ئازاری ئیسک و جومگەکان
جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن:
* جۆری یەکەم ناسراوە بە ALM ئەمەش کورتکراوەی Acute Myelogenous Leukemia ئەم جۆرەیان لە ھەموو جۆرەکان بەربڵاوترن لە ناو تووشبواندا زیاتر کەسانی بەتەمەن تووش ئەبن
* دووھەمیان ناسراوە بە ALL ئەمەش کورتکراوەی Acute Lymphotic leukemia ئەم جۆرەیان منداڵ زیاتر تووش ئەبێت
* جۆری سێھەم ناسراوە بە CLL ئەمەش کورتکراوەی cronic lymphotice leukemia ئەم جۆرەیان تووشی ئینسانی بالغ ئەبێت زیاتر و چەندین ساڵ کەسی تووش بوو ئەتوانێت بەبێ دەرمان وەرگرتن ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ بخات
*  جۆری چوارەم ناسراوە بە CML ئەمەش کورتکراوەی cronic myoloctic leukemia ئەم جۆرەیشیان توشی کەسی بالغ ئەبێت و ھۆکارەکەش ئەگەرێننەوە بۆ ماوەیی (وراثي)، و ھۆکاری سەرەکیش بوونی کێشەیە لە کرومۆسۆمی ناسراو بە فیلادلفیا ، ئەم جۆرەیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ خانە سەرەتانێکان خۆیان حەشار ئەدەن و لەناکاو لە تەواوی لەشدا تەشەنە ئەکات و بڵاو ئەبێتەوە!
ھۆکار:
تاکو ئێستا زاناکان ھۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی خوێنیان دەست نیشان نەکردووە بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێ ئەچێ چەندین فاکتەری بۆ ماوەیی و ژینگەش ڕۆڵ بگێرن بۆ ئەگەری تووش بوون بەو نەخۆشییە
دەستپێکی ئەم نەخۆشییە لە خانەی یەکێک لە خرۆکە سپییەکانەوەیە یان کۆمەڵێکی بچووک لەو خانانەی کە رێزبەندی ناوکە ترشەڵۆکی لەدەستداوە داماڵراو لە ئەکسجین (دنا)
ئەو خانانە پەرە ناسەنن لە ڕووی جیناتیانەوە و وەکو خۆیان ئەمێننەوە، بەڵام لە رووی زیاد بوونی ژمارەوە توانای زیادبوونی ژمارەیان ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی پەرەیاننەسەدوو و خانەکان نەشمردوون؛ ئەمەش وا ئەکات کار بکاتە سەر خانە ساغەکان و ئەمەش وا ئەکات خانە تێکشکاوەکان خانە باشەکانیش لەناو بەرن بەو ھۆیەشەوە تەواوی لەش کێشەی بۆ درووست ئەبێت
ھێرشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی درێژخایەن زیاتر پەرەئەسەنن و ئەو خانانە دوو ھێندە ئەبنەوە و کەڵەکە ئەکەن بە شێوەیەکی لەسەرخۆتر، ھەر لەبەر ئەمەشە وردە وردە نیشانەکان لە کەسی تووش بوو درەنگ دەرئەکەون، بەڵام لە زۆربەی کەسە تووشبوەکان کوشندەن، تاکو ئێستا پسپۆرانی ئەو بوارە ھۆکاری ئەم پرۆسێسەیان نەزانیوە.
بەڵام لە ئەنجامدا، خانەی خوێنی کەسی تووش بوو پیس ئەبێت و ئەمەش ئەبێتە ھۆی خوێن بەر بوونی لەناکاو و کەم خوێن (anemia)
ئەم ھۆکارانەی خوارەوە ئەگەری تووش بوون بەو نەخۆشیە زیاد ئەکات:
* ئەو کەسانەی کە چارەسەری کیمیایان بۆ جۆرێکی تری شێرپەنجە وەرگرتووە یان چارەسەری تیشکیان بۆ جۆرێکی تری شێرپەنجە وەرگرتووە ئەگەری تووش بوونیان زیاترە لە کەسێکی تر
* بۆ ماوەیی
* ئەو کەسانەی کە تیشکیان زۆر بەرکەوتوە
بەڵام ئەمانەش مەرجی سەرەکی نین ئەشێ ئەمانەش رووی دابێ و تووش نەبیت و بە پێچەوانەشەوە ئەشێ ھیچ یەک لەمانە نەبێت و تووش ببیت
چۆن ئەم نەخۆشییە دیاری ئەکرێت؟
لە زۆربەی کاتەکان لە ڕێگای پشکنینی ئاسایی خوێنەوە دەرئەکەوێ پێش ئەوەی نیشانەکان دەربکەون یاخود لە کاتی بوونی نیشانە بچوکەکان!
لە کاتی ئەوەی پەیشنتەکە ھەست بە نیشانەکان بکات بزیشکی پسپۆر لە ڕێگای ئەم پشکنینانەوە دڵنیا ئەبێتەوە
* پشکنینی سەریری واتا لە ڕێگای دەست لێدانی نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکەکەوە
* پشکنینی خوێن
* پشکنینی بەرگری لەش
* پشکنینی درووست بوونی خانە
* وەرگرتنی نمونەیەک لە مۆخی ئێسک
* ھەندێ جار پێویستی بە پشکنینی زیاتریشە تاوەکو دڵنیابێتەوە لە جۆری شێرپەنجەکە و ڕێژەی بڵاوبوونەوەی لەلەشدا.
چارەسەری شێرپەنجەی خوێن:
بەھۆی ئەوەی شێرپەنجەی خوێن لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە چارەسەر نابێت بە پێچەوانەی جۆرەکانی تری شێرپەنجە، لەبەر ئەوە چارەسەری شێرپەنجەی خوێن ئاڵۆزترە بەراورد بە جۆرەکانی تری شێرپەنجە.
بەڵام ڕێگای چارەسەری شێرپەنجەی خوێن بەم شێوازانەیە:
* چارەسەری کیمیایی (chemotherapy )
* کیناز(kenaz inhibitors )
* چارەسەری تیشک(Radiotherapy )
* رواندنی مۆخ(bone marrow Transplantation)
* رواندنی خانە جوزعییەکان(stem cells Transplantation)
سەرچاوە زانستییەکان وەرگیراون لە ماڵپەری #webteb
وەرگێرانی لە زمانی عەرەبیەوە بۆ کوردی/ سازان عوسمان

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر