باڵندە و ئاژەڵەکان لە وەرزی زستاندا و پێشنیارێک....
هەواڵی /
21/1/2021
221 جار بینراوە
باڵندە و ئاژەڵەکان لە وەرزی زستاندا و پێشنیارێک....
مەعرووف مەجید
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستی ژینگە
♦ماوەی چەند ساڵێکە
بەشێک لە دڵسۆزانی ژینگە و دۆستان و خەمخۆرانی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان، لەکاتی
هاتنی وەرزی زستان و بەفرباریندا، لەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، خواردن و دانەوێڵە
دادەنێن بۆ باڵندە و ئاژەڵەکان.
♦ئەم کارە مایەی
خۆشحاڵییە لەبەر ئەوەی بەزەییهاتنەوە بە باڵندە و ئاژەڵەکان هەمیشە سیفەتێکی جوانی
کوردەواری بووە، و ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش هانماندەدات بۆ وەها کارێک، من گومانم نیە لەوەی خوای گەورە لە هەموو مرۆڤەکان
سۆز و بەزەیی بۆ دروستکراوەکانی خۆی زیاترە، دڵنیام لە هیچ وەرزێکدا دروستکراوەکانی
خۆی فەرامۆش ناکات.
♦بەڵام بە پێی بە
دواداچوونم و پرسیارکردن لە چەند پزیشکێکی بەڕێزی ڤێرتێنەری، دەبێ لایەنی کەم جۆری
ئەو خۆراک و دانەوێڵانە بزانین کە دەیبەینە ئەو شوێنانە، بە تایبەتی خۆراکەکان نەبنە
هۆکاری زیان گەیاندن بە باڵندە و ئاژەڵەکان، بەتایبەتی لە ماڵەوە یاخود لە چۆڵەوانی
نزیک گەڕەکەکان، دەکرێ پاشماوەی خۆراکەکانی خۆمان کە ڕۆژانە بەکاری دەهێنین، بە
ئاوی گەرم بشۆرێتەوە دواتر بدرێت بە باڵندە و ئاژەڵەکان، ئەگەر نا زیانیان پێدەگەیەنێت،
واتە بۆ باڵندە و ئاژەڵی ماڵیش خۆراکی چەور و ماوە بەسەرچوو و زیانیان پێدەگەیەنێت.
♦دەبێ ئاگاداریش
بین خۆراکەکان لە چەند شوێنێکی دیاری کراو دابنرێن بە تایبەتی نزیک لە بنکەکانی پۆلیسی
دارستان و پاراستی ژینگە، یا هەر بنکەیەکی تر، نەکا کەسانی بێویژدان ئەو شوێنانە بەکار بهێنن بۆ قەڵاچۆکردن و لەناوبردنی ئاژەڵ و باڵندەکان و ڕاویان بکەن،
وەکو پێشتر لە وەرزی هاویندا ئەو کارە نەشیاوانەمان لە زۆر شوێن دەبینی کاتێ ئاژەڵ
و باڵندەکان دەچوون بۆ ئاو خواردنەوە لەو شوێنانەی بە شێوەی دەستکرد ئاویان پێدەدرا.
♦یاخود دەکرێ هەر
کەسە و بە پێی توانا لە بان خانوو یا دیوارەکان جۆرە خۆراکێک یا دانەوێڵەیەک دابنێین
بۆ ئەوەی باڵندەکان سوودی لێببینن.....
بەهیوای ئەوەم هەمووان سودمان هەبێ بۆ دەوروبەری خۆمان بە تایبەتی بۆ ئاژەڵ و
باڵندەکان.