به‌م چه‌ند ڕێگا ئاسانه خۆت له غازاتی ناو سك ڕزگار بكه
هەواڵی /
21/1/2021
342 جار بینراوە
به‌م چه‌ند ڕێگا ئاسانه خۆت له غازاتی ناو سك ڕزگار بكه
شه‌ن پرێس:
دروستبوونی غازاتی ناو سك بووه‌ته هۆی بێزاریی زۆر كه‌س و ئیحراجبوونی, كه به‌هۆی چه‌ند شتێكه‌وه دروست ده‌بێت, له‌وانه‌ش:
1/ دوودڵی و بێزاریی ده‌روونی.
2/ له‌ده‌ستدانی حه‌زی خـواردن.
3/ جگه‌ره كێشان.
4/ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وای زیاده.
5/ زیاده خۆری.
6/ نه‌خۆشییه‌كانی قۆڵۆن.
بۆ ڕزگاربوونیش له‌و غازاته چه‌ند خۆراكێك هه‌یه كه به باشی و ئاسانی ده‌بنه هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و غازاته.
1/ نـهعـنـا: ده‌وڵه‌مه‌نده به زه‌یتی (منسول) كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش چاره‌سه‌ری ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی گه‌ده ده‌كات و ده‌بێته هۆی زووتر هه‌رسكردنی خۆراك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ههلاَوسانهكانی ناو سك و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازاتهكهی ناوی.
2/ زهنـجـهفـیـل: یه‌كێكه له باشترین خۆراكه چالاككهرهكان و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و غازاتی ناو سك و ده‌توانرێت به‌شێوه‌ی چا, یان له‌گه‌ڵ خۆراكهكانیشدا بخورێت.
3/ مـۆز: ڕۆژانه خـواردنی مۆزێك هاوكاره له نه‌هێشتنی غازاتی ناو سك, ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مۆزه‌وه به (پۆتاسیۆم) و شله‌كانی ناو له‌ش ڕێكده‌خاته‌وه.
4/ ئـاوی گـه‌رم و لـیـمـۆ: ڕۆژانه خـواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی ئاوی گه‌رم و لیمۆ ده‌بێته هۆی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره زیانبه‌خشه‌كانی لاشه و ئاسانتركردنی كرداری هه‌رس و نه‌هێشتنی هه‌ڵاوسان و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازاتی ناو سك.