ئەگەر منداڵەکەت ئەم حاڵەتانەی هەبوو دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنیــن
هەواڵی /
19/1/2021
306 جار بینراوە
ئەگەر منداڵەکەت ئەم حاڵەتانەی هەبوو دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنیــن
١. گەر منداڵی ساوا لە ٢ رۆژی سەرەتای تەمەنی پیسیی نەکـــرد.
٢. کەر منداڵی ساوا لە یەکەم رۆژی تەمەنی زەردووی توش بوو
٣. گەر منداڵ لێوی و زمانی شین بــــووەوە.
٤. گەر منداڵ لەتەمەنی ٦ مانگیدا سەری نەسوڕاند بۆ ئەم لاولا بەرەو دەنگی بــــەرز.
٥. گەر منداڵ لە تەمەنی ٩ مانگی نەیتووانی دابنیشێت.
٦. گەر منداڵ لە تەمەنی ٩ مانگی لای نەکردەوە گەر بە ناوی خۆیەوە بانگت کرد.
٧. گەر منداڵ تا تەمەنی ١٨ مانگی پێی نەگـرت.
٨. گەر منداڵ تا تەمەنی ١٣ مانگی ددانی شیری دەرنەهات
٩. گەر لەتەمەنی ۱۸ مانگیدا دادە ، بابەی بەکار نەهێنا.
١٠. گەر لەتەمەنی ۲ ساڵیدا نەیتوانی تاک وشە بڵێــت
١١. گەر لەتەمەن ٢ ساڵیدا نەیتوانی رستەی ٢ وشەیی بڵێـت.
ئـامـادەکـردنــی:
د. ئاکۆ کەریم جلال
پزیشکی گەشە و نەخۆشیەکانی مناڵان و هەرزەکاران