بەهێزترین بیردۆزەی بەختەوەری ژن و مێرد .
هەواڵی /
19/1/2021
311 جار بینراوە
بەهێزترین بیردۆزەی بەختەوەری ژن و مێرد .
دكتۆر محمد سینەمۆکی
بەڕای من بەهێزترین و جوانترین بیردۆزە بۆ بەختەوەری خێزان (ژن و مێرد) بریتییە لە بیردۆزەی (خۆشەویستی و ڕێز)!!!
هەرگیز نابێت پیاو بە عەقڵ و دیدێکی پیاوانە سەیری ژنەکەی بکات... هەروەکو نابێت ژنیش بە عەقڵ و دیدێکی ژنانە سەیری مێردەکەی بکات!!
بەڵکو پێویستە (مێرد) هەرگیز نەهێڵێت (ژن) سۆزو خۆشەویستی لێببڕێت لە هیچ قۆناغێك لە قۆناغەکانی ژیانی ژن و مێردایەتیدا... بەڵکو بەردەوام خۆشەویستی پێببەخشێت...
هەروەکو لە بەرامبەریشدا پێویستە (ژن) یش هەمیشە ڕێزو حورمەت بدات بە (مێرد)ە کەی و هەرگیز لە ڕێزو حوڕمەتی کەمنەکاتەوە...
کەواتە لە هەر خێزانێکدا و لە نێوان هەر (ژن و مێرد) ێکدا خۆشەویستی و ڕێز پێکەوە بەردەوام بوون ئەوە بێگومان ئاسوودەیی و بەختەوەری لەو شوێنە کۆچناکات... بەڵکو ڕەحم و بەرەکەت و خۆشی و پێکەوەژیانێکی ئاسوودەییانە باڵدەکێشێ بەسەریاندا...
بۆیە دەگونجێ بڵێین: (ژن و مێرد) باڵندەیەکی بەرزەفڕن بەرەو ئاسۆیەکانی ژیانی بەختەوەری بە هەردوو باڵەکانی (خۆشەویستی) و (ڕێز)!!