ئەو کارمەندەی ئاسایش و پاراستن گومانی کوژرانی هەیە .
هەواڵی /
18/1/2021
371 جار بینراوە
ئەو کارمەندەی ئاسایش گومانی کوژرانی هەیە .
دهزگاكانی ڕاگهیاندن ئهوهیان بڵاوكردهوه كه كارمهندێكی ئاسایش له شاری ههولێر بههۆی ههژارییهوه خۆی خنكاندووه ، بهڵام دوای چهند ڕۆژێك گومان له مردنهكهی دهكریت .
بهرواری 2/1/2021 دهزگاكانی ڕاگهیاندن ئەوەیان بلاوکردەوە کە کارزان فارس مەخموری کارمەندی ئاسایش و پاراستن ، بەهۆی هەژاریەوە لەماڵەکەی خۆی لەپراغی سەر بەشاری هەولێر خۆی خنکاندوە ؟
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەست کەوتوە ، لەکەسە نزیکەکانی گومانیان لەمردنەکەی هەیە . چونکە ئەو گەنجە ، تازە خانوی کریوە و بەخۆی و خێزانی خاوەنی ٢ ئۆتۆمبێلن ، هاوکات ئەو حەبلەی خۆی پێ خنکاندوە ماڵەکە دەلێن ، ئێمە هی وامان نەبووە و هاوکات ئەو کورسیەش کەگوایە خۆی پێ خنکاندوە بەرنەبۆتەوە و شوینی لێدانیشی بەدەم و چاوی هەبووە .