#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

میسر.. حكومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر موڵكی مورسی و 89 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئیخواندا ده‌گرێت

هەواڵی / 18/1/2021 148 جار بینراوە

میسر.. حكومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر موڵكی مورسی و 89 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئیخواندا ده‌گرێت

حكومه‌تی میسر ده‌ست به‌ سه‌ر موڵك و سامانی موحه‌مه‌د مورسی و 89 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئیخوانولمسلمیندا ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ میسر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ هۆی په‌سه‌ندكردنی سكاڵایه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك ئاراسته‌ی دادگای میسر كراوه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین به‌ قازانجی ده‌وڵه‌ت، دادگا بڕیاری داوه‌ موڵك و سامانی موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی ئیخوانولمسلیمین و 89 و سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی ئیخواندا بگرێت.

گرنگترینی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش كه‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتین له‌: هه‌ر یه‌كه‌ موحه‌مه‌د به‌دیع موشیدی باڵای ئیخوان و خه‌یره‌ت شاتری جێگری و عه‌بدولره‌حمان به‌ڕ موفتی ئیخوان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌ی ئیخوان موسلیمین.

هاوكات بڕیاره‌كه‌ش هه‌موو ئه‌و سامانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ مورسیه‌وه‌ بۆ نه‌جلا عه‌لی مه‌حمودی هاوسه‌ری و منداڵه‌كانی شیما و ئه‌حمه‌د و ئوسامه‌ و عومه‌ر به‌جێماوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ بڕیارێكی له‌م چه‌شنه‌ كه‌م وێنه‌یه‌ و له‌ ئێستادا به‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمیندا جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌ دوای كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسیه‌وه‌ و روخاندنی حكومه‌تی شه‌رعی میسر، به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر كه‌ به‌ نه‌یاری سیسی داده‌نرێن.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر