مەسرور بارزانی هەوڵی رفاندنی سۆران عومەر لەسلێمانی دهدات بهڵام هێزه ئهمنییهكان پیلانهكهیان ئاشكراكرد
هەواڵی /
18/1/2021
484 جار بینراوە
ئیرهابی ئەوکابینەیە لەرەشبگیری دەنگە ئازادەکان و پڕکردنی زیندانەکان
نموونهی نییه
مەسرور بارزانی هەوڵی رفاندنی سۆران عومەر لەسلێمانی دهدات بهڵام هێزه
ئهمنییهكان پیلانهكهیان ئاشكراكرد
شهن پرێس:
سۆران عومەر له فهیسبوكی خۆی نوسیویهتی، دەزگای پاراستنی مەسرور لەھەوڵی
ڕفاندنمانن، ئەمە یەکەم ھەوڵیان نیە، ماوی ڕابردوش جوڵەیەکی دیکەیان لەشوێنی نیشتەجێ
بونم ئاشکرابوو سوپاس بۆ دەزگای ئەمنی کە دەسبەجێ ھاتنە خەت و کەسێکیان لێ گرتن.
لهلای خۆشیهوه قادر نادر له
فهیسبوكی خۆی نوسیویهتی، هەوڵی رفاندنی پەرلەمانتاری پێشوو سۆران عومەر لەسلێمانی
دەدرێ.
دهشڵێت،ئیرهابی ئەوکابینەیە لەرەشبگیری دەنگە ئازادەکان و پڕکردنی زیندانەکان
بهردهوامه.
دهقی نوسینهكهی سۆران عومەر:
ئەو زانیاریەی کە گەشتوە بە کاک قادر نادر لە ٧/١/٢٠٢١ بەندەی لێ ئاگادار کرد کە دەزگای پاراستنی مەسرور لەھەوڵی ڕفاندنمانن،
ئەمە یەکەم ھەوڵیان نیە، ماوی ڕابردوش جوڵەیەکی دیکەیان لەشوێنی نیشتەجێ بونم
ئاشکرابوو سوپاس بۆ دەزگای ئەمنی کە دەسبەجێ ھاتنە خەت و کەسێکیان لێ گرتن.
بەھەرحاڵ بێ منەتم لەپلانەکانیان لەپێش وورگرتنەوەی پارێزبەندی مەکتەب سیاسی
پارتی بەکۆمەڵی گەیاندبوو گەر سۆران نامەیەک بۆ مەسرور بنوسێ بڵێ داوای لێبوردن دەکەم
کۆتایی بەسکاڵاو ھەڵگرتنی پارێزبەندی دێنین!
پێم وتن من بەزیندویی نامە بۆ ئەوکەسە نانوسم داوای لێبوردنی لێ بکەم لەوەی
کۆمپانیاو بانکی نیە بەڵێ دەیان کۆمپانیاو بانکی ھەیە وەک چۆن زیندانی نھێنی ھەیەو
تۆمەتبارە بەدەیان ڕفاندن و ئەشکەنجەو تیرۆری ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی و سیاسی!
سوپاس بۆ کاک قادر نادرو ھەموو ئەو دڵسۆزانەی بەردەوام ئاگادارمان دەکەن لەپلانەکانیان.
ڤیدیۆكهی قادر نادر كه باسی رفاندنی سۆران عومهر دهكات