لەهەولێر مانگانە 500 هەزار دینار لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقامەکان وەردەگیرێت
هەواڵی /
18/1/2021
104 جار بینراوە
لەهەولێر مانگانە 500 هەزار دینار لە سەوزە و میوەفرۆشەکانی سەر شەقامەکان وەردەگیرێت
لەلایەن دام و دەزگاکانی حکومەتەوە، سەوزە و میوەفرۆشەکانی شەقامی هەولێر - کەسنەزان ئاگادارکراونەتەوە، لەمەوبەدوا مانگانە دەبێ 500 هەزار دینار بە حکومەت بدەن.
لەوبارەوە، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر راگەیاندووە "ئەو هەنگاوە پلان و بەرنامەکانی شارەوانییە بۆ رێکخستنی شار، کە شۆستە و شەقام و هتد.. دەگرێتەوە".
سەبارەت بە بابەتی پارە وەرگرتنەکەش دەڵێت "هەمووی رێنماییە، چونکە بەبێ رێنمایی هیچ لایەنێک بۆی نییە هیچ بڕە پارەیەک لە کەس وەربگرێت".