#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

چێژ له‌ سه‌رجێی نابینیت؟ له‌به‌ر ئه‌م 6 هۆكاره‌یه‌!

هەواڵی / 17/1/2021 758 جار بینراوە

چێژ له‌ سه‌رجێی نابینیت؟ له‌به‌ر ئه‌م 6 هۆكاره‌یه‌!

شه‌ن پرێس :
په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌نێوان هاوسه‌ره‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز و میهره‌بانیه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه‌ كه‌ زۆركات له‌ په‌یوه‌ندی سه‌رجێیدا ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ چێژێك له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ نه‌بینیت كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ :


1- توندوتیژی له‌ جێگادا: زۆركات كه‌سه‌كان له‌ ژیانی رۆژانه‌یاندا میهره‌بانن، به‌ڵام له‌ كاتی په‌یوه‌ندی سێكسیدا واده‌زانن له‌ شه‌ڕدان و توندوتیژ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش چێژی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ناهێلێت.

2- هه‌ست به‌ كه‌می پیاو: كاتێك پیاو ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بێت كه‌ توانای سێكسی وه‌ك پێویست نیه‌و ناتوانێت ژنه‌كه‌ی تێربكات، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی كێشه‌ی ده‌رونی و ته‌نانه‌ت له‌ دوای په‌یوه‌ندیه‌كه‌ش جه‌سته‌ زۆر به‌ خێرای ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، به‌وه‌ش چێژی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ نامێنێت.

3- نه‌وروژاندی پێویست: له‌م بابه‌ته‌یاندا زیاتر ئافره‌تان لێی به‌رپرسن كه‌ گرنگی به‌ خۆیانبده‌ن و هه‌وڵبده‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بوروژێنن، چونكه‌ گه‌ر جه‌سته‌ پێشتر ئاماده‌گی ته‌واوه‌تی بۆ سه‌رجێی تێدانه‌بێت، ئه‌وا پرۆسه‌كه‌ وه‌ك پێویست نابێت .

4- بێده‌نگی به‌رده‌وام: قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و دواندنی یه‌كتر به‌شێكی گرنگه‌ له‌ چێژی په‌یوه‌ندی سه‌رجێی، به‌ڵام گه‌ر گه‌ر هیچكامیان قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا نه‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر چێژی په‌یوه‌ندیه‌كه‌.

5- داواكاری ڕاسته‌وخۆ: ژنان حه‌ز به‌وه‌ناكه‌ن كه‌ پیاوه‌كانیان وه‌ك ئامێرێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و به‌بێ هیچ پێشه‌كیه‌ك داوای سه‌رجێیان لێبكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر په‌یوه‌ستداره‌ به‌ هه‌سته‌وه‌و زۆركات هه‌ر به‌ ئاماژه‌یه‌كی چاو ده‌توانن له‌ یه‌كدی تێبگه‌ن.

6- رۆتین: به‌رده‌وامیدان به‌ پرۆسه‌ی سه‌رجێی هه‌ر وه‌ك كارێكی ساده‌، به‌تایبه‌ت لای خانمان ئه‌و هه‌سته‌ دروستده‌كات كه‌ پیاوه‌كانیان ته‌نها بۆ چێژێكی كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ده‌وێت نه‌ك بۆ درێژه‌پێدانی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان، بۆیه‌ پێویسته‌ پیاوان به‌رده‌وام هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌ رۆمانسیەکانیان بدەن...


خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر