بیستوومە کاتێ پیاو لەبیری دەچێت دوعای جیماع بکات پێش چوونە لای خێزان شەیتان عەورەتیان دەبینێت ئایا ئەو قسەیە ڕاستە ؟
هەواڵی /
17/1/2021
544 جار بینراوە
لە بیرچوونى دوعاى کاتى سەرجێی و جیماع کردن
پرسیار:
بیستوومە کاتێ پیاو لەبیری دەچێت دوعای جیماع بکات پێش چوونە لای خێزان شەیتان عەورەتیان دەبینێت ئایا ئەو قسەیە ڕاستە ؟
وە ئایا کاتێ تەنها یاری لەگەڵ خێزانم دا دەکەم و عەورەتی دەبینم دوعای جیماع بکەم ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ،
وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى
دوایى.
یەکەم : سوننەتە بۆ ئەو کەسەی کەدەیەوێ بچێتە لای خێزانی بڵێت: " بِسْمِ اللَّهِ ، اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ ، وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا رَزَقْتَنَا" ؛ لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کەپێشەوا البخاري (6388) ومسلم (1434)
لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت؛ پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( لَوْ
أَنَّ أَحَدَهُمْ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَأْتِيَ أَهْلَهُ قَالَ بِاسْمِ
اللَّهِ اللَّهُمَّ جَنِّبْنَا الشَّيْطَانَ وَجَنِّبْ الشَّيْطَانَ مَا
رَزَقْتَنَا ، فَإِنَّهُ إِنْ يُقَدَّرْ بَيْنَهُمَا وَلَدٌ فِي ذَلِكَ
لَمْ يَضُرَّهُ شَيْطَانٌ أَبَدًا ).
واتە: گەر یەکێک لەوان کاتێ ویستی بچێتە لای خێزانی بڵێت: بەناوی خودا
خودایە شەیتانمان لێ دوور خەرەوە وشەیتان دوور خەرەوە لەوەی پێمان دەبەخشی ،
ئەوا گەر قەدەر وابێت خودا پێیان ببەخشێت شەیتان بەهیچ شێوەیەک زیان بەو
منداڵە ناگەیەنێت.
وە لەڕیوایەتی بوخاری دا (3283) بەم شێوەیە هاتووە: ( لَمْ يَضُرَّهُ الشَّيْطَانُ وَلَمْ يُسَلَّطْ عَلَيْهِ ) .
واتە: شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت وزاڵ نابێت بەسەری دا.
جا ڕیوایەتەکانی فەرمودەکە باس لەچوونە لا دەکەن نەک کاتی یاری ودەس بازی .
وە خیلاف هەیە لەبارەی بڕگەی : ( لَمْ يَضُرَّهُ شَيْطَانٌ أَبَدًا ) گوتراوە : مەبەست لێی ئەوەیە لەپیاو چاکان وساڵحان دەبێت ئەوانەی کەشەیتان
دەسەڵاتی بەسەریاندا نی یە ، وگوتراوە: شەیتان ململانێی لەگەڵ ناکات ،
یاخود گومڕای ناکات بەکوفر .
القاضي عياض رحمه الله دەڵێت :
" گوتراوە مەبەست لە (أنه لا يضره) :شەیتان ململانێی لەگەڵ ناکات .
وگوتراوە : لەکاتی لەدایک بوونی دا شەیتان دەستی لێ نادات ، بەپێچەوانەی کەسانی ترەوە .
دەڵێت : وەهیچ زانایەک ئەم فەرموودەیان بەوە لێک نەداوەتەوە بەوەی لەهیچ شتێکدا شەیتان زیانی پێ نەگەیەنێت وەک وەسوەسە ولەخشتە بردن .
النووي لە "شرح صحيح مسلم" (10/5) دا گێڕاویەتیەوە.
وە ابن دقيق العيد رحمه الله دەڵێت :
" فەرمایشتی پێغەمبەر ﷺ : " لم يضره الشيطان " ئیحتمالی ئەوەی هەیە گشت گیر بێت ، هەموو زیانێکی دینی بگرێتەوە ،
وئیحتمالی ئەوەی هەیە تایبەت بێت ومەبەست لێی زیانی جەستەیی بێت ، بەو
مانایەیی شەیتان توشی سەر لێ تێکدانی ناکات وزیان بەعەقڵ وجەستەی ناگەیەنێت
، ئەمەیان نزیک ترە ، هەرچەند تایبەت کردن پێچەوانەی ئەسڵە ؛ چونکە گەر
ئێمە بە گشتگیری لێکمان دایەوە مانای ئەوەیە ئەو منداڵە مەعسوم دەبێت
لەهەموو تاوانێک ، وڕەنگە ئەوە نەیەتە دی ، یاخود کەم بێت وزەحمەت بێت ،
بێگومان دەبێت ئەوە ڕوو بدات کەپێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێ داوە.
بەڵام گەر بەزیانی نەگەیاندن بەلاشە وعەقڵ لێک درایەوە : ئەوا هیچ ڕێگریەک
نی یە ، وهیچ بەڵگەیەک نییه لەسەر پێچەوانەی . والله أعلم " . انتهى.
"إحكام الأحكام شرح عمدة الأحكام" (1/398) .
دووەم : لەو فەرموودەیەدا وەعدێک هەیە بۆ ئەو کەسەی کە ئەو دوعایە دەڵێت ومنداڵی
پێ دەبەخشرێت: شەیتان زیانی پێ ناگەیەنێت ، ولەفەرموودەکەدا نەهاتووە
ئەوەی ئەو دوعایەی لەبیر بچێ شەیتان بەحەتمی زیان بەمنداڵەکەی دەگەیەنێت ،
یاخود شەیتان بەشێکی هەبێت لەو جیماعەدا بەبێ گومانی ، ئەوە تەنها لەهەندێ
لەسەلەفەوە هاتووە.
بۆیە پێویسته سوور بین لەسەر ئەو دوعایە وبەردەوام بین لەسەری بەئومێدی ئەوەی گەر خودا منداڵی پێ بەخشی بیپارێزرێت .
وە بۆ زانینی
ئادابەکانی جیماع ، دەتوانى لە بەشی ژنهێنان و شو کردن : لقی پرسیارە
جنسیەکان ئادابەکانى جیماع بخوێنیتەوە لەم ماڵپەڕە .
سێیەم : یەکێک
لەئادابە گرنگەکان بۆ موسوڵمان پێویستە عەورەتی بپارێزێت لەوەی خەڵک
بیبینێت ، وگەر هەندێ جار پێویستی بەکەشف کردنی عەورەت بوو وەک کاتی دەس
بەئاو گەیاندن پێویستە بچێتە جێگایەک کەس نەیبینێت .
وە هەروەها لە کاتى دانانى جلوبەرگدا (بسم الله) بکات چونکە پەردەى نێوان چاوی جنۆکە و عەورەتى مرۆڤ بریتی یە لە وتنى (بسم الله) هەروەک عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب دەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( سَتْرُ مَا بَيْنَ أَعْيُنِ الْجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَنِي آدَمَ إِذَا دَخَلَ أَحَدُهُمْ الْخَلَاءَ أَنْ يَقُولَ بِسْمِ اللَّهِ )
واتە: پەردەی نێوان چاوی جن وعەورەتی نەوەی ئادام کاتێ کەیەکێکیان دەچێتە سەرئاوەوە ئەوەیە بڵێت: بسم الله .
رواه الترمذي (606) وصححه الألباني .
تێبینى : لە کاتێک دا (بسم الله) دەکات کە بیەوێ بچێتە سەر ئاو واتە پێش چوونە ژوورەوە نەک دواى چوونە ژوورەوە و دانیشتن ئینجا (بسم الله ) بکات .
والله أعلم .
س. وهڵامهكان