#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

سێهه‌مین وه‌زیری‌ موسوڵمان له‌ حكومه‌تی‌ ئێستای‌ كه‌نه‌دا ده‌ستبه‌كاربوو

هەواڵی / 16/1/2021 215 جار بینراوە

سێهه‌مین وه‌زیری‌ موسوڵمان له‌ حكومه‌تی‌ ئێستای‌ كه‌نه‌دا ده‌ستبه‌كاربوو
 
شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ كابینه‌كه‌ی‌ (جه‌ستن ترۆدۆ)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كه‌نه‌دا (عمر ئالغهابرا)ی‌ په‌رله‌مانتاری‌ موسوڵمانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ كرایه‌ وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ و به‌وه‌ش بووه‌ سێهه‌مین وه‌زیری‌ موسوڵمان له‌م كابینه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و ووڵاته‌دا.
نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی‌ كه‌نه‌دا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ (ناڤدیپ باینس)ی‌ وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌ داوای‌ كردووه‌ خانه‌نشین بكرێت و ده‌ستی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ كێشاوه‌ته‌وه‌ و ئالغهابرایی‌ په‌رله‌مانتاری‌ بازنه‌ی‌ (تۆرۆنتۆ)ی‌ موسوڵمان خراوه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ی‌.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ عمر ئالغهابرا به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه‌ و له‌ سعودیه‌ له‌دایكبووه‌ و له‌دوای‌ (أحمد حسین)ی‌ وه‌زیری‌ گه‌شه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و منداڵان و (مریم مۆنسێف)ی‌ وه‌زیری‌ كاروباری‌ ژنان, ئالغهابرا ده‌بێته‌ سێهه‌مین وه‌زیری‌ موسوڵمان له‌م كابینه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ حكومه‌تی‌ كه‌نه‌دا.







زۆرترین بینراو