#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

باشترین وه‌رزش بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی له‌ش

هەواڵی / 16/1/2021 315 جار بینراوە

باشترین وه‌رزش بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی له‌ش
ڕۆیــشــتــن لــه‌ســه‌ر نــوكــی‌ پــێ‌
 
شه‌ن پرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ پزیشكی‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ ڕۆیشتن له‌سه‌ر نوكی‌ پێیه‌كان یه‌ كێكه‌ له‌ باشترین هۆكار و وه‌رزشه‌كان بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی له‌ش.
به‌گوێره‌ی‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ پزیشكی‌, كه‌ له‌زانكۆی‌ (یۆتا)ی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه‌, ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕۆیشتن له‌سه‌ر نوكی‌ پێیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكخراو ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ كێشی له‌ش.
له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا (270) كه‌ش به‌شدارییان كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان (20 بۆ 40) ساڵیدا بووه‌ و سه‌رجه‌میان چه‌ند جۆرێكی‌ جیاواز وه‌رزشیان ئه‌نجامداوه‌و تیایدا توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر پاژنه‌ی‌ پێیه‌كانیان ڕۆیشتوون هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نه‌كردووه‌, به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ و به‌شێوه‌ی‌ ڕێكخراو له‌سه‌ر نوكی‌ پێیه‌كانیان ڕۆیشتوون به‌ڕێژه‌ی‌ (83%) كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی‌ له‌سه‌ریان هه‌بووه‌.
ئه‌مه‌و له‌ ده‌ره‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا, زانایان بۆیان سه‌لماوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر نوكی‌ پێیه‌كانیان ده‌ڕۆن ماسولكه‌كانی‌ قاچ و پشتیان و جومگه‌كانیان زیاتر چالاك و به‌هێز ده‌بێت, هه‌ربۆیه‌ كه‌ ڕێنمایی‌ و ئامۆگاریی‌ ئه‌وه‌یانداوه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه‌ لانی‌ كه‌م بۆ ماوه‌ی‌ (5) خوله‌ك له‌سه‌ر نوكی‌ پێیه‌كانی‌ بڕوات.

11/ پیربوون دوا ده‌خات و به‌ گه‌نجی‌ ده‌تهێڵێته‌وه‌.
12/ پێست شێدار و جوان ده‌كات.
13/ بۆ ئافره‌تی‌ شیرده‌ر زۆر باشه‌.


خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر