هەرجارە و درەختێک ... درەختی سنەوبەر
هەواڵی /
14/1/2021
191 جار بینراوە
زیاتر لە 100 جۆری هەیە
هەرجارە و درەختێک ... درەختی سنەوبەر
🌿درەختی سنەوبەر
ناوی زانستی، Pinus
ناوی عەرەبی،صنوبر
سنەوبەر بە یەكێك لە هەرە درەختە بەربڵاوەكان لە جیهاندا دادەنرێت و زیاتر
لە 100 جۆری هەیە.
بەشێوەیەكی گشتی لە ڕووبەرێكی بەرفراوانی دارستانە هەتاوییەكان دەبینرێت، بەوپێیەی
لەو درەختانەیە كە حەزی بە خۆرە.
کەش و هەوای گونجاو
درەختی سنەوبەر، حەزی لە زەوییەکە کە شێداربێت، هەروەها بەرگەی زەوی ووشکەڵان
و بەرداوی دەگرێت، بەڵام ناوچەی سوێراو نا.
بەرگەی سەرمای20 پلەی سەدی دەگرێت، هەروەها سەروو پلەی 40 لە گەرمادا.
🌿سنەوبەر درەختێكی هەمیشەسەوزە
سنەوبەر بەوە لە زۆرێك لە درەختەكان جیا دەكرێتەوە كە هەمیشە سەوزە و لەگەڵ
لێبوونەوەی دەرزیلە و بەرە كۆنەكەی بەردەوام بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرەكەی بە خۆیەوە دەهێڵێتەوە.
🌿دەرزیلەی درێژی سنەوبەر
سنەوبەر دەرزیلەیەكی درێژ و تەنك و تەسك بەرهەم دەهێنێت كە درێژییەكەی 10 بۆ
11 ئینجە.
ڕەنگی ئەو دەرزیلانە لەنێوان شین و سەوزی تۆخدایە و شكڵ و شێوەی بەپێی جۆری
سنەوبەرەكە دەگۆڕێت.
درەختی سنەوبەر، ڕەنگ سپی و سپی خۆراوایی و سنەوبەری شەكری و چەند جۆری دیكەیش
هەیە.
🌿بەرە تەختەییەكەی سنەوبەر
بەرەتەختەییەكەی سنەوبەر پێكهێنەری سەرەكی درەختی سنەوبەرە و جۆرە مێینەكەی
تۆو و و جۆرە نێرینەكەیشی دەنكۆڵەی پیتاندن بەرهەم دەهێنێت كە لە ڕێی (با)، یان هێزی
كێشندەوە دەگوازرێتەوە بۆ مێینەكان و پیتاندن ڕوو دەدات.
🌿لقەكانی سنەوبەر
زۆرێك لە درەختەكانی سنەوبەر لقی لابەلا و گوڵی گەورە لە قەدی ڕێكدا دەردەكەن،
ئەمەش وا دەكات سەركەوتن بەسەریدا ئاسان بكات، توێكڵ قەد و لقەكانی درەختەكە دادەپۆشێت.
سنەوبەر لەحاڵێكدا ئەگەر پلەی گەرما بەرز بێت، یاخود ئەگەر لە دۆخێكی ناڕەحەتدا بێت، بۆنێكی بەهێز
دەردەكات.
🌿قەبارەی سنەوبەر
درەختی سنەوبەر چەند قەبارەیەكی هەیە، بەپێی جۆرەكەیان دەگۆڕێت، هەیانە
كورتەبنەیە و تەنها چوار پێ دەبێت.
هەیشیانە تا 100 پێ دەبێت، بەڵام سنەوبەری سپی دەگاتە 150 پێ و ساڵانەش بە ڕێژەی
8ـ12 ئینج زیاد دەكات، هەڵبەت ئەگەر لە ژینگەیەكی گونجاودا بێژرێت.
🌿تەمەنی سنەوبەر
هەموو جۆرەكانی سنەوبەر لە درەختە تەمەندرێژەكانن، زۆرێك لە جۆرەكانی سنەوبەر
زیاتر لە سەدەیەك دەژین، بەتایبەت ئەویش ئەگەر لە ژینگەیەكی گونجاودا گەشە بكات.
🌿شتێكی زانراوە كە سنەوبەری جۆری (بریستلكۆن) لانیكەم
4800 ساڵ دەژی.
🌿زانیاری گرنگ لەسەر درەختی سنەوبەر
♦ سنەوبەر ڕووەكی یەكڕەنگە، یەك ڕووەك بەری تەختەیی
نێر و مێ بەرهەم دەهێنێت.
♦تۆوی سنەوبەر
باڵی بچووكی هەیە لە گواستنەوەی بەهۆی (با)وە یارمەتی دەدات.
♦لەگەڵ ئەوەی
تۆوی سنەوبەر كێشی كەمە، بەڵام تەنها بەدووری 90 پێ لە خودی ڕووەكەكە بڵاو دەبێتەوە.
♦ سمۆرە
و باڵندەكان و ژمارەیەك ئاژەڵی دیكەیش تۆوی نێو بەرە درەختییەكەی سنەوبەر دەخۆن.
♦نزیكەی 20 جۆری
سنەوبەر چەرەس بەرهەم دەهێنن كە لە سیستمی خۆراكی مرۆڤدا بەكار دێت، بەزۆریش ئەو چەرەسانە
لە فڕندا دەبرژێنرێت، یان سوور دەكرێتەوە.
♦ جۆرێك
لە سنەوبەری ژەهر هەیە كە جۆری سپی چینییە، تامێكی كانزایی هەیە و دوای دوو ڕۆژ
نامێنێت، ئەو حاڵەش بە كۆنیشان (سیندرۆم)ی سنەوبەر ناودەبرێت.
♦بەزۆری درەختی
سنەوبەر وەك درەختی یادی لەدایكبوون بەكار دەهێنرێت و دەڕازێنرێتەوە.
♦داری سنەوبەر
لە پیشەسازی كەلوپەلی نێو ماڵ و سەقفی خانوو و هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر و بەشەكانی
كەشتییە جۆراوجۆرەكان بەكار دەهێنرێت.
ئامادەکردنی، #ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە