عهدنان عوسمان: بهداخهوه گۆڕان رێگهی نهدا کۆمەڵێک هەڵسوڕاو سەردانی گۆڕی کاک نەوشیروان بکەن
هەواڵی /
14/1/2021
173 جار بینراوە
وته بێژی بزووتنهوهی گۆڕان
بەشێک لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان: زۆر بەداخەوە هێدی هێدی ئێمە وەختە گۆڕان نەناسینەوە
بوهتە پارێزەر و پاشکۆی دەسەڵاتی بنەماڵە.
"ئەركی خانەو ئۆرگانەكانی گۆڕانە گوێ لە رەخنەو سەرنج و دیدگای جیاوازی
هەڵسوڕاوان بگرێت"
عهدنان عوسمان: بهداخهوه گۆڕان رێگهی نهدا کۆمەڵێک هەڵسوڕاو سەردانی
گۆڕی کاک نەوشیروان بکەن
شهن پرێس:
عهدنان عوسمان،وته بێژی بزووتنهوهی گۆڕان له ههژماری تایبهتی خۆ لهتۆڕی
كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوسیویهتی،ئەمڕۆ کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی زەحمەتکێشی دڵسۆز ویستیان
سەردانی گۆڕی کاک نەوشیروان بکەن و لەوێوە پەیامێک ئاراستەی خانەی راپەڕاندن بکەن،بەداخەوە
بەدەر لە ویستی ئێمە رێگەیان پێنەدرابوو ویستەکەیان
جێبەجێ بکرێت.
وته بێژی بزووتنهوهی گۆڕان دهشڵێت،ئەرکی خانەو ئۆرگانەکانی گۆڕانە گوێ
لە رەخنەو سەرنج و دیدگای جیاوازی هەڵسوڕاوان بگرێت. هەنگاوی دروست و ئسوڵی لە پێناو
بەهێزکردن و هەستانەوەی گۆڕان دەرگاکردنەوەیە بەروی دیالۆگێکی ناوخۆیی بەرهەمدار و
بێمەرج.
عهدنان عوسمان راشیگهیاندوه،وەک دەستخۆشیەک بۆ ئەو دەستپێشخەری وخەمخۆریەی
ئەو هەڵسوڕاوە ئازیزانە، سەرباری تێبینی لەسەر هەندێ بڕگەی بەیانەکەیان،بهڵام بهیاننامهكهی
له فهیسبوكی خۆی بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت،بەو هیوایەی گۆڕان و رابەرایەتیەکەی،دەست
بگرێت بەو نەریتە نەوشیروانیە قوڵەی رێزگرتن لە جیاوازیەکان،دەرگا دانەخستن بەروی
بۆچون و ئیجتیهادی تر.
ئهو ههڵسوڕاوانه له راگهیهنراوهكهیان ئاماژهیان بهوهكردووه، زۆر
بەداخەوە ئەمڕۆ غەمێکی گشتی کۆی کردوینەتەوە، ئەویش بریتییە لەو مەترسیە گەورەیە کە
لە دوای کۆچی دوایی سەرکردەی خاکی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەسەر بزوتنەوەکە و کۆی
پرۆسەی سیاسی دروست بووە، بەهۆی هەڵەی بەشێک لە بڕیار بەدەستانی بزوتنەوەکە و نەیانتوانی
ئەو ئەمانەتە گەورەیە بپارێزن کە نیو ملیۆن مرۆڤی ئەم نیشتمانە لە پێناویدا جەنگاو
متمانەیان پێ بەخشی . هێدی هێدی ئێمە وەختە گۆڕان نەناسینەوە. لەسەرکردایەتی کردنی
دەنگی ناڕازی شەقام و لە پاڵشتیکردنی هەژاران و زوڵم لێکراوانەوە بۆ هاوڕێیەتی ئەو
نابەرپرسانەی کە دەیان ساڵە ئێمە بە دز و چەتەو مافیا و بکوژ دەیاناسێنین، ئێستا سەرکردایەتی
بزوتنەوەکە بە گشت جۆرێک وازیان لە خەونی گۆڕانکاری هێناوەوە بونەتە پارێزەر و
پاشکۆی دەسەڵاتی بنەماڵە.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان
راگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی و سەرجەم گۆڕانخوازان
ئێمە وەک بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان کە لەسەرەتای دروستبونی ئەم
بزوتنەوەیەوە زۆر دڵسۆزانە و خۆنەویستانە بە ڕۆحیەتی قوربانیدان و گیانفیدایی تێکۆشاین
وبەڵێنماندا ئەم بزوتنەوەیە بگەیەنینە ئامانجەکانی و پێشمەرگە ئاسا لەپێناویدا جەنگاین
و قوربانی زۆرماندا و دانەبڕاین ، لە ناخۆشترین و سەختترین کاتەکاندا ئێمە بوینە قەڵغان بۆ پاراستنی و هیچ
کات بیرمان لەبەرژەوەندی خۆمان نەکردۆتەوە و سەلامەتی گیان و ژیانمان هیچ کات لەبەرچاو
نەگرتووە وە ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیەک بوین، یار و نەیاریش شاهیدی ئەو ڕاستیەن،
ئێمە هەر ئەو هەڵسوڕاوانەین کە ڕەوانشاد بە داینەمۆی بزوتنەوەکە دەیناساندین، هەمیشە
ئێمە بزوتنەوەی گۆڕانمان وەک ماڵی دووەمی خۆمان تەماشا کردووە وە گەورەترین و سەخترین
ئەرکیش لەسەر شانی ئێمە بووە ، باجی گۆڕان بونیشماندا و پەشیمانیش نین. کە دڵنیاین
ئەمە هەڵوێستی سەرجەم گەنجان و هەڵسوڕاوانی ماندووی بزوتنەوەکە بووە.
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ غەمێکی گشتی کۆی کردوینەتەوە، ئەویش بریتییە لەو مەترسیە
گەورەیە کە لە دوای کۆچی دوایی سەرکردەی خاکی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەسەر
بزوتنەوەکە و کۆی پرۆسەی سیاسی دروست بووە، بەهۆی هەڵەی بەشێک لە بڕیار بەدەستانی
بزوتنەوەکە و نەیانتوانی ئەو ئەمانەتە گەورەیە بپارێزن کە نیو ملیۆن مرۆڤی ئەم نیشتمانە
لە پێناویدا جەنگاو متمانەیان پێ بەخشی . هێدی هێدی ئێمە وەختە گۆڕان نەناسینەوە.
لەسەرکردایەتی کردنی دەنگی ناڕازی شەقام و لە پاڵشتیکردنی هەژاران و زوڵم لێکراوانەوە
بۆ هاوڕێیەتی ئەو نابەرپرسانەی کە دەیان ساڵە ئێمە بە دز و چەتەو مافیا و بکوژ دەیاناسێنین،
ئێستا سەرکردایەتی بزوتنەوەکە بە گشت جۆرێک وازیان لە خەونی گۆڕانکاری هێناوەوە
بونەتە پارێزەر و پاشکۆی دەسەڵاتی بنەماڵە.
هەر بۆیە ئێمە دەمانەوێ گشت لایەک بە ئاگابهێنین کە لە دوای کۆچی دوایی ڕەوانشاد، بزوتنەوەی گۆڕان کەوتۆتە دەستێکی نا ئەمین وە ئەجێندای
یەکێتی و پارتیان جێبەجێکردووە گەورەترین ناپاکییان لە خودی ڕەوانشاد و هەڵسوڕاوان
و دەنگدەرانی بزوتنەوەکە کردووە و بونەتە هۆی بێ ئومێدی و بێمتمانەی خەڵک بە گۆڕان
و تەنانەت خودی کاک نەوشیروانیش. ئەو بەڕێزانە بە پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتەی ئێستایان
سەلماندویانە کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بیر و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا نەبوون و کاریان
بەو پرەنسیپانە نەکردووە کە ئێمە لە پێناویدا تێکۆشاین وماندوبووین وە ئەوان لە
هزری گۆڕانکاری بێبەری دەکەین و تەنها خۆیان بەرپرسن لە داڕشتنی سیاسەتی ئەم چوار
ساڵەی بزوتنەوەکە.
هەربۆیە ئێمە دڵنیایی دەدەینە هەموو هەڵسوڕاوانی دڵسۆز و دەنگدەرانی بزوتنەوەکەمان
کە بەردەوام دەبین لە کار و خەباتی خۆمان لەژێر دروشمی (وازناهینین ، وازتان پێدێنین) بۆ گێڕانەوەی بزوتنەوەکە بۆ سەر هەمان ئەو بنەمایانەی
کەلەپێناویدا دروستبوو ، ئەویش بریتی بوو لەیەکسانی و داپەروەری و پاراستنی شکۆی
مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین . کە لە دوای کۆچی کاک نەوشیروان وەک چۆن پرۆسەی سیاسی کەوتۆتە
بۆشاییەکی گەورەوە و وە گشت ئەو بنەمایانەی
کە باسمان کرد کەوتۆتە قەیرانەوە یاخود هەر نەماوە.
هەر بۆ ئەم مەبەستە داواکارین لە بەڕێزان ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و
جڤاتەکان لە پێناوی ئەوەی کە بزوتنەوەکە
رووبەڕووی شکستی گەورەتر نەکەنەوە ، خۆیان هەڵبوەشێننەوە و لەبری ئەو بەڕێزانە
بزوتنەوەکە ڕادەستی لیژنەیەکی بەڕێوەبردنی کاتی خاوەن متمانە بکرێت و لەئایندەیەکی نزیکدا زەمینەسازی بکرێ بۆ هەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری گشتی و خانەو جڤاتەکان
و هەڵبژاردنی ناوخۆی .وە هەروەها بە زوویی
کاری جدی بکرێت بۆ ئاشتکردنەوەی سەرجەم ئەو هەڵسوڕاوانەی کە بە هۆی سیاسەتی هەڵەی
سەرکردایەتی بزوتنەوەکەوە ، وازیانهێناوە یان کارناکەن.
ئێمە بەڵێنی بەردەوامی لەسەر هەوڵەکانمان دووپاتدەکەینەوە، تا ئەو کاتەی کە
بزوتنەوەی گۆڕان دەچێتەوە سەر ئەو راستەڕێیەی کە لە پێناویدا دامەزرابوو، وە
بووبووە تاکە هیوای هاونیشتمانیانی باشوری کوردستان.