له‌سه‌ر گواستنەوەی بە ناحەق و حزبی فه‌رمانبه‌رانی گومرگ له‌هه‌رێم،وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هاته ده‌نگ
هەواڵی /
14/1/2021
158 جار بینراوە
پرسی موچەی
فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێم
له‌سه‌ر گواستنەوەی بە ناحەق و حزبی فه‌رمانبه‌رانی گومرگ له‌هه‌رێم،وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراق هاته ده‌نگ
شه‌ن پرێس:
كاوه محه‌ممه
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناونیشانی(باسکردنی چەند کێشەیەک لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عیراق)
باسی له‌وه كردووه بۆ پرسی گواستنەوەی نزیکەی (٨٠٠) کارمەندی گومرگ بۆ سەر پاسەوانی
سنوور کرد لەهەرێم سەردانی (عوسمان ئەلغانمی) وەزیری ناوخۆی عیراقیان کردوه‌و ده‌ڵێت،بەشێکیان
بەناحەق و لەسەر بنەمای حزبی کراون،بۆیە وەزیر دەستبەجێ بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە
بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێت تا رێگە لەوە بگیرێت کە ناهەقی بەرامبەر هەر کارمەندێک
بکرێت.
ده‌قی
نوسینه‌كه:
باسکردنی چەند
کێشەیەک لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عیراق
رۆژی دووشەممەی
رابردوو (١/١١) لەگەڵ هاوڕێم پەرلەمانتار (د.غالب محەمەد) سەردانی بەڕێز (عوسمان ئەلغانمی)
وەزیری ناوخۆی عیراقمان کرد و باسمان لەکێشەی گواستنەوەی نزیکەی (٨٠٠) کارمەندی
گومرگ بۆ سەر پاسەوانی سنوور کرد لەهەرێم کە وەک پێیانڕاگەیاندووین؛ بەشێکیان بەناحەق
و لەسەر بنەمای حزبی کراون و پێشتریش بە کیتابی رەسمی هەریەک لەپەرلەمانتاران
(د.غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین) وەزارەتی ناوخۆی فیدرالیان لەو کێشەیە
ئاگادارکردبۆوە، بۆیە وەزیر دەستبەجێ بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە
پێکبهێنرێت تا رێگە لەوە بگیرێت کە ناهەقی بەرامبەر هەر کارمەندێک بکرێت.
هەروەها
باسمان لەکێشەی مووچەی فەرمانگە فیدرالییەکانی هەرێم (رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە)
کرد کە ساڵی (٢٠٢٠) مووچەی مانگەکانی (٥، ٦، ٧، ٨، ١١، ١٢)یان وەرنەگرتووە..وەزیری
ناوخۆ رایگەیاند کە ئەوان مووچەی هەر (١٢) مانگەکەی ساڵی پاری ئەو فەرمانگانەیان
ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێی نەداون..ئێمەش پێداگریمان لەسەر چارەسەرێکی ریشەیی
ئەو کێشەیە کرد کە بەغدا راستەوخۆ و مانگانە مووچەکانیان بداتێ، وتی؛ ئێمە بۆ ئەو
مەبەستە داوامان لەحکومەتی هەرێم کردووە کە لیستی مووچەخۆرانی ئەو فەرمانگانەمان بۆ
بنێرن، بەڵام تا ئێستا نەیانناردووە..