#عەلی حەمە سالح

"پارتی بەوە ناوەستێ خۆی عەمیل بێ،داکۆکی لە عەمیلەکانی هاوشانی خۆشی ده‌کات لە سوریا"

هەواڵی / 14/1/2021 189 جار بینراوە

ئاغای نێچیرڤان بارزانی لە کوێ نوستووە؟
"پارتی بەوە ناوەستێ خۆی عەمیل بێ،داکۆکی لە عەمیلەکانی هاوشانی خۆشی ده‌کات لە سوریا"

شه‌ن پرێس:
سەرکەوت شەمسەدین،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناونیشانی(ئاغای نێچیرڤان بارزانی لە کوێ نوستووە؟) نوسیویه‌تی، نێچیرڤان و جێگرەکانی کەس نازانێ لە چ کەیف  و سەفا و رابواردنێکن،بەڵام کاتێک بەرپرسێکی کورد لەرۆژاڤا رەخنە لە حزبێک یان هێزێکی چەکداری پارتێکی تری سوریا ئەگرێت و تۆمەتباریان ئەکات بە بەکرێگیراوی تورکیا کە حاڵەتێکی ئاساییە لە نێوان هێزەکانی رۆژاڤا ناکۆکییان هەبێت،بەڵام دەستبەجێ نێچیرڤان هاتەجواب وەک ئەوەی ئەوان بۆیان هەبێ لەسەر هەموان قسە بکەن بەڵام کەسیتر شتێک بڵێ، پێی بڵێن "ئێوە میوانن لە هەرێم." ئەمە ئەوپەری بێ شەرمییە.

ده‌شڵێت، پارتی بەوە ناوەستێ کە خۆی عەمیل بێت، ئەبێ داکۆکی لە عەمیلەکانی هاوشانی خۆی بکات لە سوریا، بەڵام بێ خەبەر مەسرور چ بەزمێکی ناوەتەوە، یانی دیارە تۆش زاتی قسەکردنت نییە لە ئاستی؟

ده‌قی نوسینه‌كه‌:

ئاغای نێچیرڤان بارزانی لە کوێ نوستووە؟
هەرێمی کوردستان بەرەو دژواری و دابەش بوون بە زیندانیکردنی ئازایخوازان دەروات، نێچیر و جێگرەکانی کەس نازانێ لە کەیف  و سەفا ورابواردنێکن، بەڵام کاتێک بەرپرسێکی کورد لەرۆژاڤا رەخنە لە حزبێک یان هێزێکی چەکداری پارتێکی تی سوریا ئەگرێت وتۆمەتباریان ئەکات بە بەکرێگیراوی تورکیا کە حاڵەتێکی ئاساییە لە نێوان هێزەکانی رۆژاڤا ناکۆکییان هەبێت، بەڵام دەستبەجێ نێچیرڤان هاتەجواب وەک ئەوەی ئەوان بۆیان هەبێ لەسەر هەموان قسە بکەن بەڵام کەسیتر شتێک بڵێ، پێی بڵێن "ئێوە میوانن لە هەرێم." ئەمە ئەوپەری بێ شەرمییە.
پارتی بەوە ناوەستێ کە خۆی عەمیل بێت، ئەبێ داکۆکی لە عەمیلەکانی هاوشانی خۆی بکات لە سوریا، بەڵام بێ خەبەر مەسرور چ بەزمێکی ناوەتەوە، یانی دیارە تۆش زاتی قسەکردنت نییە لە ئاستی؟
  بەڵێ بە بەرچاوی هەموو دونیا و وەزیری بەرگری تورکیا، بە چاوساغی موستەفا سەید قادر وەزیری ئەوکاتی پێشمەرگە، کامپی راهێنان بە مورتەزیقەکانی رۆژ کردەوە لە سۆران کە تورکیا خۆی هەموو پێویستییەکانی دابینکردبوو، رونە خۆ لەبەر چاوی جوانیان نەبووە.
ئەم دەستێوەردانە لە کاروباری کورد لەسوریا و تورکیا و ئێران  تەقلیدکردنێکە بۆ هێزێکی وەک ئێران ناچێتەسەر، بەدڵنیایی بودەڵێکی وەک بارزانی هەولێری پێنەپارێزرا، لە سوریا چی  پێدەکرێت، جگە لە تەواوکردنی ئەرکی لە مێژینەی ماڵی مەا مستەفا کە یەویش جاشێتی لە مێژینەی   قارداش و ئاغای تەهرانی یە،  کە سەرتان ئەخوا.
سەرکەوت شەمسەدین

زۆرترین بینراو