لە هەولێر دوای 24 ساڵ ژن و پیاوێک منداڵێکیان دەبێت

هەواڵی / 13/1/2021 173 جار بینراوە

لە هەولێر دوای 24 ساڵ ژن و پیاوێک منداڵێکیان دەبێت

 

ژن و پیاوێکی خەڵکی هەولێر دوای 24 ساڵ هاوسەرگیریی منداڵێکیان دەبێت، دایک و باوکی منداڵەکە بە دڵخۆشییەکی زۆرە ده‌ڵێن : کە هەرگیز باوەڕیان نەکردووە کە "خوای گەورە دوای ئەو ماوە زۆرە منداڵمان پێبدات."
 
ئەو ژن و پیاوە لە ساڵی 1996 هاوسەرگیرییان کردووە. کاکل رەشید باوکی منداڵەکەیە و بە رووداوی راگەیاند "سوپاس بۆ خوای گەورە کە ئەو گەوهەرە بە نرخەی بە ئێمە بەخشی، ئەوە دیارییەکی زۆر جوانە و دڵخۆش و شادوومانم بەوەی کە دوای 24 ساڵ بوومە باوک و خوای گەورە کچێکی پێبەخشیووم."
 
کاکل رەشید لە سەرەتای قسەکانیدا خۆشەویستییەکی زۆری بۆ هاوژینەکەی دەربڕی و گوتی " هەرگیز دڵم نەهاتووە رۆژێک لە رۆژان بە ژنەکەم بڵێم ژنت بەسەردێنم، هەمیشە خۆشم ویستووە و ئێستاش کە ئەو منداڵەمان بووە رۆژ بە رۆژ خۆشەویستییەکەم زیاددەکات بۆی."
 
دایکی ئەو منداڵەش دڵخۆش بوو بەوەی کە دوای 24 ساڵ منداڵیان بووە و بە رووداوی راگەیاند "ئێستا دڵخۆشترین مرۆڤم و باوەڕ ناکەم کە ئێستا بوومەتە دایک، کچەکەمم زۆر خۆشدەوێت."
 
دایکی منداڵەکە ناوی ئەدیبە حەمیدە و لەبارەی ئەوەی کە چ ناوێکیان بۆ منداڵەکەیان داناوە، لە وەڵامدا گوتی " جارێ هیچ ناوێکمان بۆ دانەنانەوە، بەڵام پیاوەکەم حەزدەکات ناوی سۆما بێت.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو