ئایە دروستە دانانی کێلی قەبر ؟

هەواڵی / 13/1/2021 222 جار بینراوە

ئایە دروستە دانانی کێلی قەبر ؟
د.یعقوب حسین عبدالکریم

زانایان دوو بۆچونیان هەیە:
یـــــــــەکەم: کێل دانانی گۆڕ نەشیاو ناپەسەندە(المکروه) ئەم بۆ چـــــــــونە شەرع زانانی مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حەنیفەو ئیمامی مالیـــــــــــــــک و ئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەدی لەسەرەو کاریان پــــــێ کردوە، بەڵام پێیان وایە هەرکات گۆڕ هەڵبەستن بۆ جیاکـــــــــــاری و خۆ بە گەورە زانین بێت ئەوە حەرامە.
دووەم: کێل دانان حەرام و نادروستە.
ئەم بۆچونەش قسەی هەر یەک لـــــە ئیبنو حەزمی زاهیری و ئیمامی قورتبی و ئیمامی سەنعانی و ئیمامی شەوکانیە.
بەڵگەکانیان:
ئەگەر سەرنج بدەین هەردوو لایان هــەمان بەڵگەی یەکتریان بەدەستەوەیە، بەڵام تێگەشتنیان بۆیــــان جیاوازە، بەشێکیان قەدغە کردنی پێغەمبەریان بە حەرام لێــکداوەتەوە، بەشێکی تریان بە ناپەسەند (المکروه) لێکیان داوەتەوە.  بـــەڵام  ئەبێ ئەوە بزانین  لە هیچ کاتدا باش نیە ئەو هەڵبەستنە.
1_ لە سەحیحی ئیمای موسلیمدا هاتوە جابری کوڕی عبداللە ئــــــــــــــەفەرموێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) قەدەغــــــــــــەی کردوە هەڵبەستنی گۆڕو دانیشتن لەسەری و دروستکردنی خانوو لەسەری.
2_ دانانی کێـــــلی گۆڕ، هیچ کام لە چەرخە زێڕینەکان نەیان کردوە کە پێشینەی چاکی ئەم گەلەن. بەڵکو لە هەندێکیانەوە پێچەوانەی گێڕدراوەتەوە.
٣_ کێلی گۆڕ بۆ جوانیە، مردوش هــیچ پێویستی بەو جوانیە نیەو بەڵکو بۆی بکرێتە خێر زۆر باشترە.
4_ ئەو کێلە بەزایەدانی پارەو ســــــــەروەت و سامانە، کە لە ئیسلامدا ڕێگەی لێ گیراوەو نابێ پارە لە شتێـــــــــکدا خەرج بکەین هیچ سودی نەبێت بۆمان.

پوختەی قسە:
دانانـــــی کێلی گۆڕ لە بنەڕەتدا کارێکی باش نیە، چونکە نەک سود بەکەس ناگەیەنێت بەڵکو هەندێ جار جێگەی زیــــــــاتر ئەگرێت و ئەبێتە بارگرانی بۆ قەبرسانەکان و نوسینی هەندێ دەستەواژەی نادروست لە سەریان، بەڵام خۆ ئــــەگەر یەکێک کردی نابێ وابزاندرێ ئەمە حەرامێکی زۆر گەورەی کـــردوەو دەستبەجێ ئەبێ تەوبە بکات و لایبات! کە ئەگونجێ کێشەی لێ دروست بێت کاتێک قەبرێک هەڵبەســـــــــــــتراوە و دوای تێکبدرێتەوە.

سەرچاوەکان
تحفتة الفقهاء: السمرقندي، ١/ ٢٣٦.
الذخيرة: المرغيناني، ٢/ ٢٧٨.
المجموع: النووي، ٥/ ٢٣٦.
المغني: ابن قدامة: ٣/ ٤٣٩.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو