تره‌مب: له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ سوێندخـواردنی‌ بایدن ئاماده‌ نابم

هەواڵی / 13/1/2021 106 جار بینراوە

تره‌مب: له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ سوێندخـواردنی‌ بایدن ئاماده‌ نابم
 
شه‌ن پرێس:
(دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ڕۆژی (20)ی‌ ئه‌م مانگه‌ و له‌میانه‌ی‌ سوێندخـواردنی‌ (جۆ بایدن) و ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ووڵات, ئاماده‌ نابێت.
هۆكاری‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ تره‌مب بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ناوبراو پێی‌ وایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌دا, كه‌ بایدن بردیه‌وه‌, ته‌زویر و ساخته‌كاری‌ كراوه‌.
ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووش تره‌مب لایه‌نگرانی‌ خۆی‌ هاندا كه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا, كه‌ له‌وكاته‌دا كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و پیرانی‌ تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چوو بۆ په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و به‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ گرژی‌ و پێكدادانیشه‌وه‌ چوار كه‌س كوژران و به‌ ده‌یانی‌ تریش برینداربوون و ده‌ستگیركران.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو