په‌ڕه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مب له‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرام داخران

هەواڵی / 13/1/2021 97 جار بینراوە

په‌ڕه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مب له‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرام داخران
 
شه‌ن پرێس:
به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ تۆڕه‌كانیان بۆ مه‌رامی‌ سیاسی و هێشتنه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ده‌سه‌لات و سه‌رۆكایه‌تیدا, په‌ڕه‌كانی‌ (دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ تۆڕی‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرام داخران, ئه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ كه‌ ناوبراو به‌شێوه‌ی‌ ئاشتیانه‌ ده‌سه‌لاَتی‌ وولاَت ڕاده‌ستی‌ (جۆ بایدن) ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (مارك زوكه‌ر بێرگ)ی‌ خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ فه‌یسبوك, ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ڕێگه‌مان به‌ دۆناڵد تره‌مب داوه‌ كه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان به‌كاربهێنێت, به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ یاساكانی‌ خۆمان ئه‌و مۆڵه‌ته‌مان داوه‌تێ‌ نه‌وه‌ك به‌ویستی‌ ئه‌و, به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان تره‌مب یاساكانمانی‌ شكاند و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌ و ئه‌و هه‌وڵی‌ نانه‌وه‌ی‌ ئاژاوه‌ و پشێوی‌ ده‌دات له‌دژی‌ حكومه‌تێك كه‌ به‌ سیستمێكی‌ دیموكراتیانه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و ئه‌وه‌ش مایه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو