ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی‌ (B52) ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌نداو كرد

هەواڵی / 13/1/2021 103 جار بینراوە


ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی‌ (B52) ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ كه‌نداو كرد
 
شه‌ن پرێس:
كه‌ناڵی‌ (فۆكس نیوز)ی‌ ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی‌ جۆری‌ (B52)ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداوی‌ عه‌ره‌بی كردووه‌, ئه‌وه‌ش بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی‌ ئێران.
كه‌ناڵه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ چواره‌م فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی و ستراتیژیی‌ ئه‌مریكیه‌ كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا و له‌ بنكه‌ی‌ (نۆرپ داكوتا)وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداو ده‌كرێت.
شاره‌زایان و پسپۆڕانی‌ سیاسی و سه‌ربازی‌ ده‌ڵێن كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ جموجوڵێكی‌ سه‌ربازیی سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ تێبینی ده‌كرێت و پێشیان وایه‌ كه‌ هێنانی‌ ئه‌و چه‌كه‌ زۆر و ستراتیژییانه‌ بۆ ناوچه‌كه‌, ئه‌گه‌ری‌ گرژبوونی‌ زیاتری‌ ڕه‌وشه‌كه‌ی‌ لێده‌كرێت.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو