ئاڵا و سروودی‌ نیشتیمانی‌ عێراق ده‌گۆڕدرێت

هەواڵی / 13/1/2021 144 جار بینراوە

ئاڵا و سروودی‌ نیشتیمانی‌ عێراق ده‌گۆڕدرێت
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ و له‌ دیدارێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا (حسن ناظم)ی‌ وه‌زیری‌ ڕۆشنبیری‌ و شوێنه‌واری‌ عێراق, كه‌ هاوكات ووته‌بێژی‌ فه‌رمی ده‌وڵه‌تیشه‌, ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌ت به‌نیازه‌ سروودی‌ نیشتیمانی‌ و ئاڵای‌ عێراق بگۆڕێت, به‌ڵام بۆ ئه‌وكاره‌ پێویستیان به‌ ڕێككه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای‌ سروودی‌ نیشتیمانی‌ و ئالاَی‌ عێراق له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ له‌ قۆناغی‌ داڕشتنه‌وه‌دان و چه‌ند پێشنیارێكیشیان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌, هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ته‌گه‌ره‌ی‌ زۆر له‌به‌رده‌م هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاساكه‌دا هه‌ن.
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا, ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌نیازن ڕۆژێكیش وه‌كو ڕۆژی‌ نیشتیمانی‌ عێراق دیاری‌ بكه‌ن.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو