عه‌لی حه‌مه‌سالح په‌یامێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كان ئاراسته‌ی كازمی و بارزانی ده‌كات

هەواڵی / 12/1/2021 145 جار بینراوە

٧٨ ملیار دۆلار لە عێراق و ١٢ ملیاریش لە ھەرێم براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌
عه‌لی حه‌مه‌سالح په‌یامێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كان ئاراسته‌ی كازمی و بارزانی ده‌كات

شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی  گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێم دەكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی به‌ نایاسایی براونه‌‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و داوا ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دروست بكرێت.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ په‌یامه‌كه‌یدا  كەلەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی،چەندین زانیاری و بەڵگەنامەی پەیوەست بەبردنە پارە بەشێوەی نایاسایی و سپیکردنەوەی ھەیە، گەڕاندنەوەی ئەم پارانە ڕێگایەکی دروست و یاساییە بۆ دەرچون لەم قەیرانە دارایی و ئابوریە.

ده‌شڵێت،٧٨ ملیار دۆلار لە  ڕێگای ٤٦ بانکی عێراقەوە چوەتە دەرەوە له‌گه‌ڵ ١٢ ملیار دۆلاری تر لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە بوەو دیار نیە ئەو کەسە کێیە پارەکەی ناردوەتە دەرەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

كوردی -عربي
بۆ بەڕێزان
سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەرۆک وەزیرانی ھەرێم
بابەت: گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوە
سڵاو
چەندین زانیاری و بەڵگەنامەی پەیوەست بەبردنە پارە بەشێوەی نایاسایی و سپیکردنەوەی ھەیە، گەڕاندنەوەی ئەم پارانە ڕێگایەکی دروست و یاساییە بۆ دەرچون لەم قەیرانە دارایی و ئابوریە.
چەندین زانیاری بەڵگەنەمان لەبەردەستەو ئامادەین ھاوکاری بکەین، ئەگەر ئێوە بڕیار بدەن کاری لەسەر بکەن..
بەپێی بەڵگەیەک ھی ٢٠١٦/٣/١٥
٧٨ ملیار دۆلار لە  ڕێگای ٤٦ بانکی عێراقەوە چوەتە دەرەوەی ١٢ ملیار دۆلاری لە ڕێگای چوار بانکی ھەرێمەوە بوەو دیار نیە ئەو کەسە کێیە پارەکەی ناردوەتە دەرەوە.
پێویستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستبکرێت و ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی...
................
الى السيد مصطفی الکاظمي رئيس الوزراء العراقي
م/ ارجاع الأموال المهربة. .
تحیة طیبة..
هناك الكثير من المعلومات والوثائق حول تهریب وغسيل الأموال في العراق وكردستان، وإعادة هذه الأموال هي الطريقة الصحيحة والقانونية للخروج من الأزمات المالیة والإقتصادیة الموجودة.
لدينا معلومات ووثائق متعلقة بذلك ومستعدون للتعاون اذا تطلب الأمر.
فوفقًا لوثيقة واحدة مثلا بتاريخ 15/3/2016 تم "تهريب" 78 مليار دولار من خلال 46 بنوك. منها 12 مليارات من خلال أربعة بنوك مرتبطة بإقليم كوردستان.
لم يذكر فيها اسم الزبون المحول!!!!
يجب تشكيل لجنة تحقيق بخصوص ذلك، والتنسيق مع الوكالات الدولية لاسترداد هذە الأموال.
 النائب في برلمان کردستان
علي حمة صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو