وتەبێژی گۆڕان: پارتی و یەکێتی لە بەغدا تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندیی خۆیاندان

هەواڵی / 12/1/2021 95 جار بینراوە

گۆڕان یەکێکه‌ لە سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت
وتەبێژی گۆڕان: پارتی و یەکێتی لە بەغدا تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندیی خۆیاندان

شه‌ن پرێس
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندی خۆیان بوون.

عەدنان عوسمان لە نوسینێکدا كه‌ له‌ تویتەر بڵاویکردەوە ده‌ڵێت، “دیدگای گۆڕان لە بەغدا لەسەر دوو پایەبوو، یەکەمیان، نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستان وهاوڵاتیانی هەرێم،نەک حزبەکان( گۆڕان پێی وابو دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لەخەمی پۆست و بەرژەوەندی خۆیان بون(.

ڕاشیگەیاند، یەکێکی دیکە لەو پایانەی گۆڕان باوەڕی پێیەتی، پەیوەندیی دەستوری و قانونی باش لەنێوان هەرێم و بەغداد و پاراستنی مافەکانی هەرێم.

بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێنج کورسیی پەرلەمانی هەیە و لە هەرێمی کوردستانیش 12 کورسیی پەرلەمانیان هەیە جگە لەوەی یەکێکن لە سێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم لای بزوتنەوەی گۆڕانە.

ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمە لە بزوتنەوەی گۆرانە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو