غالب محه‌مه‌د شكستى گه‌وره‌ى پارتى له عێراق ئاشكرا ده‌كات .
هەواڵی /
12/1/2021
296 جار بینراوە
غالب محه‌مه‌د شكستى گه‌وره‌ى پارتى له عێراق ئاشكرا ده‌كات .
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌يمانى هيواى كورد له‌په‌رله‌مانى عيراق شكستى پارتى له نوێنه‌رايه‌تى كورد له عيراق ڕاده‌گه‌يه‌نێـت و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ى له‌وه‌ى چيتر كه‌س ناتوانێت ئه‌و نوێنه‌رايه‌تيه قۆرغ بكات له‌پێناوى گه‌نده‌ىڵ و تاڵانى .
دكتۆر غالب محه‌مه‌د عه‌لى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌يمانى "هيوا " له‌په‌رله‌مانى عيراق ، تايبه‌ت به سنور ميديايى وت " وەفدی پارتى كە سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵا لايه‌نه شيعه‌كانيان كردوه ".
وتيشى " له‌و سه‌ردانه وەفدی پارتى به‌لايه‌نه شيعه‌كانيان وتوه ئێمه نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستانين و زۆرينه‌ين و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى حكومڕانى هه‌رێمن ".
دكتۆر غالب محه‌مه‌د ئاشكراى كرد " لايه‌نه شيعه‌كان وه‌ڵامى وەفدەكەی پارتيان داوه‌ته‌وه و پێيان وتون له ئێستا هاوپه‌يمانيه‌كى تر‌ى كورد به‌ناوى " هيوا " دروست بووه كه 15 ئه‌ندامن و فراكسيۆنىێكى گه‌وره‌يه ، له ئه‌گه‌رى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئێوه ده‌بنه كه‌مينه "
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد" هه‌روه‌ها به وەفدی پارتیان وتوه بۆيه ئێوه ناتوانن نوێنه‌رى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن ".
غالب محه‌مه‌د وتيشى " ئێمه له ئه‌ندامانى فراكسيۆنه جياوازه‌كان ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌تێمان پێكهێناوه له‌پێناو به‌رژوه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان ، بۆيه له ئه‌مڕۆوه ده‌ستمان كردوه به‌جوڵه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى و فراكسيۆنه‌كانى تر‌ى په‌رله‌مانى عيراق ".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى " كارى جددى ده‌كه‌ن له‌پێناو دابينكردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه و كێشه‌ى مووچه‌خۆران و كێشه‌ى گه‌نمى جوتياران و مادده‌ى 140 و كێشه‌ى ناوچه كوردستانيه‌كان و پێشمه‌رگه و كێشه‌كانى تر ".
دكتۆر غالب محه‌مه‌د وتيشى " به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قۆرغكاريه‌ى نوێنه‌رايه‌تى كورد له‌به‌غدا له‌لايه‌ن پارتى يه‌وه ده‌بينه‌وه و ناهێڵين چيتر درێژه به گه‌نده‌ڵى و تاڵانى و قۆرغكارى بده‌ن ".
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێ دوێنێ 11ى كانوونى دووه‌مى 2021 ، 15 په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنه‌لايه‌نه كورديه‌كان هاوپه‌يمانيه‌تيه‌كيان ڕاگه‌ياند به‌ناوى هاوپه‌يمانى هيوا .