پێشه‌وا هه‌ورامى: لـە مـەو دوا بـاجـی دەرامـەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت
هەواڵی /
12/1/2021
169 جار بینراوە
پێشه‌وا هه‌ورامى: لـە مـەو دوا بـاجـی دەرامـەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت
شه‌ن پرێس :
وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له پەرلەمانى كوردستان بۆمیدیایى حزبەکەى ڕایگەیاندووە : حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی باج و ڕسوومات بە ئامانجی پەیڕەوکردنی دادپەروەری و لە بەرچاوگرتنی بەرژوەندیی گشتی و لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، 11 بڕیاری نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، لەمەودوا 20 له‌سه‌دى باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن و ڕاستەوخۆش باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت. گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌ردیش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، بڕیاره‌كان زۆر گرنگن و داوامان كردووه له حكوومه‌ت ئه‌و باجه‌ى ده‌درێت كۆمپانیاكان نه‌توانن له سه‌رشانى خه‌ڵك قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه .
پێشه‌وا هه‌ورامى: لـە مـەو دوا بـاجـی دەرامـەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت وەردەگیرێت
حکومەتی هەرێم بۆ زیادکردنی داهاتەکانی، باج لەسەر ئەم بوارانە دادەنێت:
1. کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت
2. کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی تەلەفۆنی
3. کارمەندانی کەرتی تایبەت
4. کۆمپانیاکانی سکیوریتی بواری نەوت و غاز
5. کارمەندانی بیانی کۆمپانیاکانی نەوت و غاز
6. ئۆتۆمبیل
7. پرۆژەکان
8. میوانخانەو چێشتخانەی چوار ئەستێرە بەرەو سەرتر
9. ریکلام
10. جگەرەو کحول