ڕۆژنامه‌نوسێكی پارتی : ھەرێم لەگەڵ عێراق رێكبكەوێت یان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھات دابەش دەكرێت.

هەواڵی / 12/1/2021 304 جار بینراوە

ڕۆژنامه‌نوسێكی پارتی : ھەرێم لەگەڵ عێراق رێكبكەوێت یان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھات دابەش دەكرێت.


شه‌ن پرێس :
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسێكی پارتی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات : "لە ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و مووچه‌خۆران دەدرێ"

شوان بەرزنجی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی ناسراو له‌ میدیای پارتی له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌ : هێڤیدار  ئەحمەد،جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان  ڕایگەیاند:لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێ

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ : سەبارەت بە دابەشكردنی وادەی مووچە، گوتی: "لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش بكرێت. بەپێی زانیارییەكانی من حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوێت یان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھاتی بەردەست دابەش دەكات".

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو