سودەكانی خواردنی تور لە وەرزی زستاندا بزانه‌

هەواڵی / 10/1/2021 515 جار بینراوە

دەوڵەمەندە به‌ چه‌ندین كانزا
سودەكانی خواردنی تور لە وەرزی زستاندا بزانه‌

تور یەكێكە لە ڕووەكی ڕیشەی سەوزە وە سێ ڕەنگی هەیە ( سپی ، سور و ڕەش )كە دەوڵەمەندە بە  كانزاكانی (گۆگرد، ئاسن ، مەگنیسیۆم ، فسفۆڕ، زینك ، پۆتاسیۆم و سۆدیۆم ) وە ڤیتامینەكانی ( ئەی، سی وە گروپی بی) وە ماددەكانی دژە میكرۆب و دژی ژەهرەكان وە زۆر بەسودە بۆ چارەسەری: زۆربونی لیك و چڵم لە كیسەی جیوبەكان و بۆریەكانی هەناسە كە دەبێتە هۆی نەرم بونی وە دەركردنی بە ئاسانی  لەبەرئەوە خۆراكی زستان و وەرزی سەرما دادەنرێت كە بۆ نیشانەكانی هەڵامەت و كۆكە و التهابی قوڕگ و بۆریەكانی هەناسە و ڕەبو زۆر بەسودە :

 ١. بۆ التهابی جیوب بەتایبەتی ئەگەر بەم شێوازە بە گیراوەیی بوخرێتەوە :
 ئاوی تور
ئاوی لیمۆ
ئاوی  زەنجەفیل

٢. بۆ تەندروستی جگەر و گورچیلە  باشە

٣. بۆ تەندروستی كیسەی زراو باشە دەبێتە هۆی پاك بونەوەی كەناڵەكانی زراو وە جگەر ; ئەگەر بتەوێت بزانرێت كە كیسەی زراو گرفت و نەخۆشی هەیە ئەوا لەدوای خواردنی تور ئازار و هەوكردنی زراو دروست دەبێت لەو كەسانەی كە بەرد یان التهابی كیسەی زراو یان هەیە

٤. بۆ چالاك كردنی سیستمی بەرگری لەش بەتایبەتی سیستمی لیمف

٥. بۆ بەهێزكردنی وە جوان بونی قژ : ڕۆژانە ئاوی تور لەگەڵ زەیتی گەرچەك دەدرێت لە قژ بۆ ماوەی دە خولەك وە دەشۆردرێت بۆ ماوەی یەك مانگ

٦. بۆ جوانی پێست و لابردنی پەڵەی پێست

٧. بۆ بەهێزكردنی نینۆك
٨. بۆ بەهێزكردنی ددان و پوك
٩. بۆ ئاسانكردنی هەرسكردنی خۆراك و زیاد بونی  لیك و شلەی هەرسكردنی خۆراك 
١٠. بۆ چارەسەری قەبزی
١١. بۆ بەهێزكردنی توانای جنسی

١٢. بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە

١٣. بۆ دەركردنی ژەهرەكان لە ڕێگای جگەر

١٤. دژی شێرپەنجەیە

١٥. دابەزینی ئاستی ڕێژەی شەكر و چەوری خوێن

١٦. بۆ دابەزینی كێشی زیادەی لەش

١٧. بۆ دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن

١٨. بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەكانی خوێن

١٩. دژی جەڵتەیە

٢٠. میزكردن زۆر دەكات و ئاوی زیاد لە لەشدا دەردەكات

ئامادەکردنی : کرێکار ڕوستایی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو