فەتوایەك: تەنها بەیەكگەیشتنی ئەندامی زاوزێی ژن و مێرد خۆشتن واجب ناكات

هەواڵی / 8/1/2021 841 جار بینراوە

فەتوایەك: تەنها بەیەكگەیشتنی ئەندامی زاوزێی ژن و مێرد خۆشتن واجب ناكات

فەتوایەكی شەرعی جەخت دەكاتەوە تەنها بەیەك گەیشتنی ئەندامی زاوزێى ژن و مێرد غوسڵ واجب ناكات و دەبێت جووت بوون (دخول) ڕووبدات.   

بەپێی فەتوایەكی شەرعی كە بەشی وەڵامەكانی ماڵپەڕی بەهەشت بڵاویكردووەتەوە ، شەرعرزانی كۆچكردووی سعودی محەمەد ساڵح عوسەیمین، لەوەڵامی پرسیارێك: ئایا ئایە تەنها بەیەک گەیشتنی ئەندامی زاوزێى ژن و مێرد غوسڵ واجب دەكات یان دەبێ دخول ڕوو بدات؟ ئەم وەڵامەی خوارەوەی داوەتەوە:  

" ئەگەر هەردوو ئەندامی زاوزێ گەیشتن بە یەک ئەوا غوسڵ واجب دەبێت، بەڵام شتی وانابێت کە تەنها بگەن بە یەک و بەبێ چوونە ژوورەوە، تەنها بەری بکەوێت بەبێ ئەوەی تەواو ببن ئەوا غوسڵ واجب نابێت، بەڵکو ئەو کاتە غوسڵ واجب دەبێت کە دخول بکات، چونکە بەوە دەوترێت بە یەک گەیشتنی ئەندامی زاوزێ کە بچێتە ژوورەوە".  

شێخ عوسەیمین وتوشیەتی "شوێنى خەتەنە کردنى پیاو سەری زەکەرێتى و دامێنی ئافرەتیش دیارو ڕوونە ، کاتێک سەری نێرینەی پیاو چووە ژوورەوە ئەو کات غوسل پێویست دەبێت ، گەیشتنی ئەندامی زاوزێی هەر دوولاش ناگەن بەیەک تاوەکو سەری عەورەتی پیاو نەچێتە ژوورەوە".  
 

لەبارەی ئەم فەتوایەشەوە ماڵپەڕەكە نووسیوتی "هەر جۆرە یارى و دەستبازیەک لە نێوان ژن و مێرددا کە نەگاتە ڕەحەت بوون و دابەزینى مەنى غوسل واجب نابێ".  
 

لەبارەی ئەو حاڵەتانەشی غوسڵ واجب دەكەن ماڵپەڕەكە ئەمانەی خوارەوەی دیاری كردووە:  

1- هاتنە دەرى تۆوی پیاو لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.  

2-  گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر  

واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .  

3- پاك بوونەوە لە خوێنى سوڕی مانگانە و زەیستانى (منداڵبوون)  

4-  مردن (شتنی تەرم)  

5- بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو  

 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو