ئەمریکا سزای بەسەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند .

هەواڵی / 8/1/2021 122 جار بینراوە

ئەمریکا سزای بەسەر سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند .


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق خراوەتە ناو لیستی سزاکان. ئەوەش بەهۆی تێوەگلانییەتی لە پێشێلکارییە جیدییەکانی لە مافی مرۆڤدا.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، فەییاز ئەندامێکی شانەی چەوساندنەوەی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2019 بووە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی کراون.

روونیشیكردەوە كە فەیاز بەشێك بووە لەو ئەنجومەنەی كە بەبەشداری سەركردەكانی حەشدی شەعبی دروستكرا بۆ  ئەوەی بە پشتیوانی سوپای پاسداران خۆپیشاندەران سەركوت بكرێن.

لای خۆشیەوە ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند كەسانی وەك فەیاز و هاوپەیمانانی ئێران هەڵمەتێكی توندیان دژی پرۆسەی دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی لە عيراق ئەنجام داوە.

جەختیشیكردەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوەی ئەو كەسانەی مافەكانی مرۆڤ لە عيراقدا پێشێل دەكەن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو