بۆچی قوباد تاڵەبانی مامۆستای گرتووە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی..؟ هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

هەواڵی / 8/1/2021 450 جار بینراوە

بۆچی قوباد تاڵەبانی مامۆستای گرتووە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی..؟

دڵشاد مه‌جید - نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس
ئێستا قوباد تاڵەبانی  کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات.. بۆ ئەو مەبەستە لەئێستاوە مامۆستای زمانی عەرەبی گرتووە و ڕۆژانە وانەی زمانی عەرەبی دەخوێنێ..!!
ئەم بەرنامەو ھەوڵەی قوباد لەلایەن کۆمەڵێک لایەن و جەمسەر ئاراستە دەکرێ..


▪️بنەماڵەی تاڵەبانی  ئەم پۆستە بە استحقاقی خۆیان دەزانن.
▪️پارتی و بنەماڵەی بارزانیش بە کاندیدکردنی قوباد ، ھیچ کێشەیەک  لەگەل یەکێتی ناھێننە ئاراوە. چونکە بەمە پارتی دوو ئامانج دەپیکێ ..
١- لەجیاتی دژایەتیکردنی یەکێتی، دۆستایەتی یەکێتی بۆ ھەنگاوی داھاتووی دوای ھەڵبژاردن مسۆگەر دەکات.. چونکە بە ھۆی بوونی یا مانەوەی بەشێک لەئەندامانی  گروپی  ١٥ ، پارتی خۆی تەنھا دەبینێتەوە لەبەغدا.


٢- بوونی  ھێزو توانا و پاڵپشتی سەرۆک کۆمار  لە بەغدا بۆ پارتی، ڕەنگە پێویستی بەھیچ  لەفراکسیۆنە کوردیەکان نەبێ.. چونکە ئەو حزمەتەی قوباد بەپارتی دەکات، ھیچ دلسۆزێکی پارتی ناتوانێ ئەو کارە بۆ پارتی بکات...


▪️دەستنیشانیکردنی قوباد تاڵەبانی  لەلایەن بنەماڵەی  بارزانی بۆ سەرکردایەتیکردنی قوباد تاڵەبانی  بۆ دانوسان و گفتووگۆ لەگەل  لایەنە عێراقیەکان،  من بە پراوە و پرۆڤە دادەنێم   بۆ ناساندن و ئامادەکردنی قوباد  بۆ ئەو پۆستە.


▪️سەردانیکردنەکانی بەرھەم ساڵح و باڤێل تاڵەبانی  بۆلای شێخ نەھرۆی شێخ محمد عبدالکریمی کەسنەزانی  ھەر لەو چوارچیوەدایە.ڕەنگە بلاوبوونەوەی دەنگۆی خۆ کاندید کردنی نەھرۆ، بۆ ترساندنی بەرھەم بێت.. کاتێک قوباد دەنگ نەھێنێ نەھرۆی لەبەرامبەر  قیت بکەنەوە.  بەرای من موحەرکی  سەرەکی پشت پەردەی ئەم یاریە بنەماڵەی  بارزانیە.


▪️ئێستا قوباد تاڵەبانی  ھەوڵی جدی دەدات بۆ قسەکردن و پەیوەندیکردن لەگەل  تاک تاکەی گروپی ١٥. ھەروەھا چەندین جار داوای کردووە لەگەل  گروپی پانزە دابنیشێ، بەڵام گروپی پانزە رەتی کردۆتەوە. ئەم ھەوڵانەشی  بەشێکی بۆ ئەو بەرنامەیەی پۆستی سەرۆک کۆمارە..


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو