وەزارەتى نەوتى عێراق بەفەرمى پێدانى نەوتى بە پاڵاوگەى "کار گروپی پارتی " ڕاگرت.

هەواڵی / 8/1/2021 285 جار بینراوە

وەزارەتى نەوتى عێراق بەفەرمى پێدانى نەوتى بە پاڵاوگەى "کار گروپی پارتی " ڕاگرت.

وەزارەتى نەوتى عێراق بەفەرمى پێدانى نەوتى بە پاڵاوتگەى کار گروپ ڕاگرت، ئەوەش پاش ئەوە هات کار گروپ لەدواى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە رۆژانە ١٠٠ هەزار  بەرمیل لە نەوتى کەرکوکى بۆ دەرۆشت هەر بەرمیلى بە ١٠ دۆلار بۆ حکومەتى عیراق دەپاڵاوت نەوتە بۆ ناوچە زیانبارەکانى عیراق هەناردە دەکرا، بەجۆرێک کۆمپانیاى کار گروپ مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار داهاتى هەبوو لەو پڕۆسەیە، لەبەرامبەر ئەو قازانجەى کۆمپانیاى کار گروپ حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوکاتەى نەوت هاتووبویەوە سەر ٢٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلیک قازانجەکەى کاروگروپ و هەرێمى کوردستان یەکسان بوون، من ئەوکات لە بەرێز عەبدولحەکیم خسرۆم  پرسى ووتم: دکتۆر مەعقولە داهاتى هەموو حکومەت یەکسان بێت بەکار گرووپ، ووتى: "ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین، بەڵام هەر نەکرا، تا حکومەتى عێراق لەبنەوە چارەسەرى کرد".
هەرئەوەش نیە تا ساڵى ٢٠٢٢ شتى زۆر چاوەڕواننەکراوە لەبارەى کەرتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەبینرێت.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو