ئه‌گه‌ر ڕۆژانه نیسك بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ؟
هەواڵی /
5/1/2021
416 جار بینراوە
نـیـسـك .. دهرمـانـی چـه‌نـدیـن ده‌رد
ئه‌گه‌ر ڕۆژانه نیسك بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ؟
شه‌ن پرێس:
نیسك یه‌كێكه له گرنگترین و باشترین خۆراكه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده به زۆرینه‌ی كانزا و ڤیتامینه‌كان و ئه‌و هۆكارانه‌ی وامان لێده‌كات كه گرنگی به خـواردنی نیسك بده‌ین, بریتین له‌مانه‌ی لای خـواره‌وه:
1/ ددانه‌كانمان پته‌و و به‌هێز ده‌كات و له كلۆربوون ده‌یانپارێزێت.
2/ هێزی به‌رگریی له‌ش زیاد ده‌كات.
3/ زۆر گرنگه بۆ وه‌رزی سه‌رما و له نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا و سه‌رمابوون ده‌مانپارێزێت.
4/ دڵ به‌هێز و چالاك ده‌كات.
5/ زۆر گرنگه بۆ چالاككردنی كۆئه‌ندامی ده‌مار.
6/ كرداری هه‌رس چالاك ده‌كات.
7/ ڕێگری له قه‌بزی ده‌كات.
8/ بۆ ئافره‌تانی دوو گیان زۆر باشه و پارێزگاری له كۆرپه‌له‌كه‌ی ناو سكی ده‌كات.
9/ بۆ دابه‌زاندنی كێش زۆر باشه, چونكه كاتێك نیسك دهخۆێت هه‌ستی تێربوونت پێده‌به‌خشێت.
10/ چه‌وریی زیاده‌ی له‌ش و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی وورگ و كه‌مه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
11/ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی ده‌كات.
12/ هاوكارێكی زۆر باشه بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هره زیانبه‌خشه‌كانی ناو لاشه.
13/ بۆ گورچیله‌كان زۆر به‌سووده, چونكه واده‌كات میزێكی زیاتر بكه‌یت.
14/ پارێزگاری له ته‌ندروستی چاو ده‌كات و به‌هێزیان ده‌كات.
15/ پێستی مرۆڤ له چرچبوون و پیربوون ده‌پارێزێت.
16/ به ڤیتامین (ئه‌ی و بی و دی) و كانزای (ئاسن و كالیسیۆم) ده‌وڵه‌مه‌نده.