زیانەکانی ئاردی سپی بۆسەر لەش و تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت
هەواڵی /
4/1/2021
286 جار بینراوە
به‌پێچه‌وانه ئاردی
بۆر سودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه
زیانەکانی ئاردی سپی
بۆسەر لەش و تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت
شه‌ن پرێس:
پسپۆڕێكی خۆراك مه‌ترسییه‌كانی
ئاردی سپی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: هۆكارێكه بۆ زیادكردنی كێشی له‌شی مرۆڤ و
داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات گرنگی به خواردنی ئاردی بۆر بده‌ن.
له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری
خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئاردی سپی،
هۆكارێكه بۆ زیادبونی ئاره‌زوكردنی خواردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان و زیاد كردنی كێشی
له‌شی مرۆڤ و ئه‌و كاربۆهیدراته‌ی له ئاردی سپیدایه ئاستی شه‌كر له‌خوێندا به‌رز
ده‌كاته‌وه كه هۆكاره بۆ دروست بونی نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه‌كان.
وتیشی: ئاردی سپی زیان
به‌ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاردی سپی، ئاردی بۆر سودی
زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
وتی: به‌هۆی گرنگی
بەها خۆراکییەکەی و هه‌بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینه‌كان و كانزاكان به‌تایبه‌تی
گروپی ڤیتامینه‌كانی (B) و ڤیتامین (نایسین) و هه‌بونی
كانزاكان، كاریگه‌ی بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌گشتی و خانه‌كانی مێشك به‌تایبه‌ت هه‌یه،
ئاردی بۆر وزه‌ی (طاقه)ی كه‌مه به‌راورد بهئاردی سپی ورێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه
كه بۆ بنه‌مای پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێیوستن.
رونیكرده‌وه: ئاردی
بۆر یارمه‌تی مێشك ده‌دات كرداری چالاكییه‌كانی رێك بخاته‌وه وه هه‌روه‌ها رێگری
ده‌كات له‌به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌كر له‌خوێندا و كردنه ده‌ره‌وه‌ی
كۆلیسترۆڵه زیان به‌خشه‌كان و چه‌ورییه زیان به‌خشه‌كان له‌ناو له‌شی مرۆڤدا.
هه‌روه‌ها: به‌هۆی
هه‌بونی فسفۆڕ له‌ئاردی بۆردا ئێسكی مرۆڤ پته‌و ده‌كات و شانه‌كان و خانەکانی له‌ش ده‌پارێزێت کە گرنگن بۆ دواخستنی دەرکەوتنی
نیشانەکانی پیری.
سەرۆکی لیژنەکانی
قائیمقامیەتی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات گرنگی به ئاردی بۆر بده‌ن چونکە
سودی بۆ لەش و ته‌ندروستی مرۆڤ هەیە و هیچ زیانێکی نییە.