● برینی گەدە هۆکار و چارەسەر .

هەواڵی / 3/1/2021 234 جار بینراوە

● برینی گەدە هۆکار و چارەسەر .
ئاماده‌كردنی : د. محمد عمر لەک

برنی گەدە یەکێکەلە باوترین نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر..

▪︎ هۆکارەکان زۆرن بڵام باوترینیان؛

١- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن لە گروپی دەرمانە دژە هەوکردنەکانی ناستیرۆیدی(NSAID) وەک پرۆفی ، ڤۆڵتارین، ناپرۆکسین...هتد
۲- بەکتریای گەدە.. ناسراو بە هیلیکۆباکتەر پایلوری..
۳-بەکارهێنانی دەرمانی خوێن شلکردنەوە بە؟تایبەت ئەگەر لگەڵ دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێنرێت.. وەک ئەسپیرین، وارفارین، یان دەرمانە ستیرۆئیدیەکان... هتد
٤- شێرپەنجەی گەدە... ... زۆر هۆکاریتر


▪︎کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە برینی گەدە زیاترە لە کەسانی ئاسایی:
جگەر کێشان، خواڕدنەوە کحولیەکان، سترێس و قەلەقی درێژخایەن، خواردنە تفت وتیژەکان.. هتد

▪︎تێبینی... سترێس و جۆری خواردنڕاستەوخۆ نابنەهۆکار بو دروست بوونی برینی گەدە بە بوونی هۆکارە ڕاستەوخۆکانی لە سەرەوە باسکران..

▪︎نیشانەکان؛ کەم خۆراکی،  ئازاری گەدە ، هێڵنج و ڕشانەوە، ڕەش بوونی پیسایی، دابەزینی کێش ...هتد
▪︎دەستنیشان کردن.. لە ڕێگەی پێبینی گەدەوە دەکرێت دڵنیا بیتەوە لە بوونی برین لە ناوپۆشی گەدە و وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین بۆ زانینی هۆکارەکەی وەک بەکتریای گەدە و تێکچوونی خانەیی لە شێرپەنجەی گەدە..

▪︎چارەسەر..
 ١- بەرەنگار بوونەوەی هۆکارەکانی تووش بوون بە برینی گەدە وەکباسیان لێوە کرا..
٢- بەکارهێنانی دەرمانی کەمکردنەوەی ترشی گەدە و چەندجۆرێکی تری دەرمان بەپێی هۆکارەکان وەک دەرمانی دژ بەکتریای گەدە...
٣- چارەسەر لەڕێگەی پێبینی گەدە( نازوور).. لە کاتی ڕودانی خوێنبەر بوونی گەدە..
۳- نەشتەرگەری لە کاتی تووشبوونبە ماکەکانی برینی گەدە وەک؛  کون بوونی گەدە، گیرانی ڕێڕەوی خۆراک بە هۆی برینی گەدە، شێرپەنجەی گەدە..هتد
▪︎ تێبینی.. هەموو نەخۆشێکی تووشبوو دەبێت پێبینی گەدە دووبارە بکاتەوەدوای ٨ هەفتە لە وەرگرتی چارەسەر بۆ دڵنیا بوون لە چاکبوونەوەی برینەکەی بە تایبەت ئەوانەی کە سامپڵ لەبرینەکەیان وەرنەگیراوە لەکاتی دەستنیشانکردن بە هۆی مەترسی خوێن بەربوون، یان هەر هۆیەکی تر ...
بەهیوای سوود گەیاندن.. هەر تەندروستبن


▪︎دکتۆر محمد عمر لەک.. بۆرد ( دکتۆرا) لە پسپۆری هەناوی و سینگ و دڵ
 قوتابی بۆرد (دکتۆرا) لە پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و پێبینی گەدە و قۆڵۆن و ڕێڕەوی زەرداو و پەنکریاس ..




خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو