چی بەسەر جەستەدا دێت گەر شەوان سەعات 10 بخەویت؟

هەواڵی / 3/1/2021 306 جار بینراوە

چی بەسەر جەستەدا دێت گەر شەوان سەعات 10 بخەویت؟

شه‌ن پرێس :
ئەگەر چی لە ئێستادا بەهۆی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و سۆشیاڵ میدیاوە، بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی تا درەنگ ناخەون، بەڵام ئەمە لە چەندین لایەنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت
لە بەرامبەردا زوو چوونە جێگای نوستن لە سەعات 10 بۆ 12 ی شەو چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دادەنێت و جەستە بە باشی پشوو وەردەگرێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لەو گۆڕانکارییانە دەکات کە بەسەر جەستەدا دێت کاتێک شەوان سەعات 10 دەچیتە نێو جێگای نوستن کە ئەمانەن:

-باشترین خەوت دەبێت لەو شەوەدا
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە باشترین کات بۆ خەوێکی قووڵ و  سوودبەخش لە نێوان سەعاتەکانی 10 بۆ 2ی شەودایە

-جەستە خۆی ڕێکدەخاتەوە
کاتێک لە خەوێکی قوڵ و ئارامدایت جەستە هۆڕمۆنەکانی گەشە و نوێکردنەوەی چاکبوونەوە دەردەکات، ئەمە وا دەکات بۆ ڕۆژی داهاتوو خاوەن جەستەیەکی ئامادە و تەندروست بیت

-ڕێژەی فشار و قەلەقی کەمدەکاتەوە
-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەبێتەوە
-باشتر هەستەکانت کۆنترۆڵ دەکەیت
-دەبیتە خاوەن مێشکێکی ئارام و باشتر لە هەستەکانی بەرامبەرەکەت تێ دەگەیت

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو