چۆنیەتی غوسڵ دەرکردن بۆ ژن و پیاو .

هەواڵی / 3/1/2021 845 جار بینراوە

"غوسل دەرکردن" چییە و چۆن دەکرێت؟
چۆنیەتی غوسڵ دەرکردن بۆ ژن و پیاو .

بەداخەوە کەئەبینین زۆر کەس هەیە لەپیاو لە ئافرەت کەموسڵمانەو نوێژدەکات و ڕۆژووئەگرێت وەتەمەنی سەروو سی ساڵە و خەوەنی ماڵ و خێزانەو تا ئێستا نەی بیستوە شتێک هەیە بەناوی { غوسڵ } لەکاتێکدا ڕوکنەکانی ئیسلام زۆریان جێبەجێ نابن و قبوڵ نابن لە ( نوێژ ، ڕۆژوو ، حەج ) ئەگەر بەبێ غوسڵ دەرکردن و لەش پیسی ئەنجامیان بدەین وە ئەم بابەتە فەرزە لەسەر گشت موسڵمانێک کەبیزانێت و فێری ئەوانەشی بکات کەنایزانن وە شەرمیش نییە کەباس بکرێت و روون بکرێتەوە بەڵکو شەرم لەباس نەکردن و نەشارەزاییە تیایدا

وەڵامی ئەم پرسیارانە چییە ؟؟؟
1. غوسڵ وواتای چییە ؟؟  
2. غوسڵ دەرکردن چییە ؟؟  
3. چۆن بزانم کەلەش پیسم ؟؟  
4. چۆن غوسڵ دەر ئەکرێت ؟؟


1. غوسڵ واتای چییە ؟؟
لەڕووی شەرعیەوە پێی ئەوترێت (غسل الجنابة) واتا شوشتنی بێنوێژی ، بەکووردیەکەی واتا غوسڵ دەرکردن ( غوسڵ ، لەش پیسی ، لەش گرانی ، بێنوێژی )
2. غوسڵ دەرکردن چییە ؟؟
غوسڵ دەرکردن بریتییە لە ئاوکردن بەتەواوی لەشدا لەگەڵ دەست لێخستنی ئەو شوێنانەی کەدەست ئەیگاتێ
♦ چۆن بزانم کە ( لەش گرانم ، بێ نوێژم ) ؟؟
لەش پیسی لەهەموو کەسێک روو ئەیات ئافرەت پیاو کەشتێکی سروشتییە کەبەسەر لەشدا دێت لەدوای باڵغ بوونەوە و لەوکاتەوە غوسڵ دەرکردن ئەکەوێتە سەرمان
  ♦ پیاو لەچی حاڵەتێک توشی بێ نوێژی دەبێت
1. جوتبوون لەگەڵ خێزانەکەی ئەویش { دوو بەشە } :
.
أ ــ جوتبوون و ئاو هاتنەوە .
ب ــ جوتبوون بەبێ ئاو هاتنەوە .
لەهەردوو حاڵەتەکەدا بەلەش پیس حیسابەو پاش کارەکە دەبێت غوسڵ دەرکات
2. ئاو هێنانەوە بە دەست پاش کارەکە دەبێت غوسڵ دەرکات
3. شەیتانی بوون : واتا کاتێک لەخەو هەڵەستێت هەست بەتەڕی بکات کەلەداوێنێوە هاتووە ڕاستەوخۆ دەبێت غوسڵ دەربکات .

♦ ئافرەت لە چەند حاڵەتێک تووشی بێ نوێژی دەبێت

1. سوڕی مانگانە ( دوای سوڕی مانگانە دەبێت غوسڵ دەرکات )
2. لەماوەی زەیستانی { پاش منداڵبوون } :
کەلەخوێن وەستایەوە دەبێت غوسڵ دەرکات .
3. جوتبوون لەگەڵ خێزانی :
أ ــ جوونبوون و ئاو هاتنەوە .
ب ــ جوت بوون بەبێ ئاو هاتنەوە
لەهەردوو حاڵەتەکە بەلەش پیس حیسابەو دەبێت غوسڵ دەرکات
4. ئاو هێنانەوە بەدەست (دەسپەڕ هەرجەنده تاوانە)پاش کارەکە دەبێت غوسڵ دەرکات .
5. واتا کاتێک لەخەو هەڵئەستێت هەست بە تەڕای بکات کە لە داوێنێوە هاتووە ڕاستەوخۆ دەبێ غوسڵ دەرکات

♦ چۆن غوسڵ دەر ئەکرێت ؟؟
خۆپاک کردنەوە و لەش پیس واجبە فەرزە لەسەر موسڵمانان
( وإن کنتم جنبا فاطهروا )
جائەگەر لەش گران بوون دەبێت تەواوی جەستەو تەنتان بشۆن و خاوێنی بکەنەوە
.
♦ غوسڵ دەرکردن بۆ پیاو و ئافرەت بەم شێوەیەیە :
1. هەموو جل و بەرگەکانت دەبێت بشۆردرێ
2. بەنیەتی غوسڵ دەچیە گەرماو کەنیەت لەدڵایەو بەدەم ناوترێت .
3. داوێنت و ئەو شوێنانەی لەشت کە پیس بوون بەو هۆکارانە کە باسمان کرد پاک بە ئاو و سابوون دەیشۆی .
4. هەردوو دەستت ئەشۆیت .
5. دەست نوێژدەگریت { غەرغەرەی دەم ، لوت و گوێیەکان دەشۆین ، سێ جار دەم و چاو ، سێ جار قۆڵی ڕاست ، سێ جار قۆڵی چەپ ، مەسحی ناو چەوان ، قاچەکان ڕاست دواتر چەپ دەشۆین }
هەروەکو دەست نوێژی نوێژ
6. سێ جار ئاو دەکەیت بە سەرت دا و دەست دەخەیتە ناو سەرت تا هەموو موەکان تەڕدەبن .
7.ئاو بە تە واوی لەشتدا دەکەی
بەم شێوەیە غوسڵت دەرکردوو گوتت :-
أَشْهَدُ أَنَّ لاَ إِلٰهَ إِلاَّ الله وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ.
ئەوەهەرهەشت دەرگاکانی بەهەشتت بەڕوودادەکرێتەوە ئەگەربمری
دوای ئەوەدەتوانیت دەست بکەی بە نوێژوو ڕوۆژوو گرتن .
واللە أعلم .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو