ئەو گۆڕانكارییانەی دوای هاوسەرگیری رودەدات و هیچ كەسێك پێتناڵێت

هەواڵی / 2/1/2021 681 جار بینراوە

ئەو گۆڕانكارییانەی دوای هاوسەرگیری رودەدات و هیچ كەسێك پێتناڵێت

 

هاوسەرگیری قۆناغێكی نوێی ژیانی تاكە كەسییە، گۆڕانكاری لە شێوازی ژیاندا رودەدات، چیتر بە هەمان شێوازی پێشو ناژیت كە پێویستە خۆت بۆ ئەو گۆڕانكارییانە ئامادە كردبێت.
ماڵپەڕی bestlifeonline ئەو گۆرانكارییانەی بڵاوكردوەتەوە كە دوای هاوسەرگیری رودەدات و هیچ كەسێك پێتناڵێت.
1. ئەركەكانی سەرشانت چەند هێندە دەبن، ماندوبون نابێت بتوەستێنێت لە هەوڵەكانت.
2. كاتی چونە دەرەوەت لەگەڵ هاوڕێكانت كەمدەبێتەوە و وەكو پێشتر نایانبینیت.
3. كێشی جەستەت زیاد دەكات، ئەمەش لە خانماندا زیاترە وەك لە پیاوان.
4. بەرپرسیاریەتی سەرشانت زیاتر دەبێت.
5. كەمترین كاتت دەبێت بۆ خۆت.
6. زیاتر قوربانی بە خۆت دەدەیت و ئەو شتانەی لە پێش هاوسەرگیری ئامادەنەبویت قبوڵی بكەیت دوای هاوسەرگیری بە ئاسانی قبوڵی دەكەیت.
7. ئەو شتەی دوای هاوسەرگیری بیری دەكەیت ئەو كاتانەیە كە سینگڵ بویت.
8. هەندێكجار خۆشەویستی سەرەتای هاوسەرگیری بۆ هەمیشە بەو شێوەیە نامێنێتەوە و دواتر دەبێت بە رۆتین.
9. چیتر نهێنیت نابێت و كەسێك هەیە بە نهێنییەكانت دەزانێت.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو