کۆمەڵ : كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌ توندوتیژی ڕێگایه‌كی شكستخواردووه‌ و ئه‌وه‌ی زیانی لێده‌كات ته‌نها ده‌سه‌ڵاته‌ .

هەواڵی / 3/12/2020 113 جار بینراوە

کۆمەڵ : كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌ توندوتیژی ڕێگایه‌كی شكستخواردووه‌ و ئه‌وه‌ی زیانی لێده‌كات ته‌نها ده‌سه‌ڵاته‌ .

 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لە فراکسیۆنی "کۆمەڵ"ـەوە بۆ ڕایگشتیی
دژی دواکەوتنی موچەکانیان و بەردەوامی ستەمی "لێبڕین" و بێسەروشوێن بوونی موچەی پێنج مانگ و نادیاری چارەنوسی دوو موچەی دیکەی کۆتایی ئەمساڵ، فەرمانبەران و موچەخۆران لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان ماوەی دوو دۆژە دەستیانکردووە بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژیی .
بەداخەوە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و بۆ ڕێگرتن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندانەکان، بوونەتە هۆکاری توندوتیژیی و دروستکردنی پشێوی و نائارامیی و دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیان و سەلامەتی خەڵک و خۆپیشاندەران و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاونیشتمانیی توشی تەنگە نەفەسیی بوون، چەند پەرلەمانتارێک پەلاماردراوە و ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوانیش دەستگیرکراون.
ئەرکی هێزە ئەمنییەکان پاراستنی ژیان و سەلامەتی ئەو خەڵکە برسیکراوەیە کە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە لەلایەن دەسەڵاتێکی گەندەڵەوە نانبڕاو و برسی دەکرێن .
دەبێت باش ئەو ڕاستییە بزانن کە داواکاریی مامۆستایان و فەرمانبەران، داواکاریی ئەوانیشە، ئیتر چۆن جورئەت دەکەن و ڕێگە بەخۆتان دەدەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ناشەرعی دەسەڵات و بەردەوامیدان بە ستەمکاریی و گەندەڵیی، عەزیەت و ئازاری کوڕ و کچ و برا و کەسوکاری خۆتان بدەن ؟!
ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەسەڵات و ڕایگشتیی خەڵکی کوردستان بە ڕاشکاوی دەڵێین:
یەکەم: موچە مافی خەڵک و ئەرکی حکومەتە، بۆ هیچ دەسەڵاتێک نیە لەژێر هیچ پاساوێکدا دەستی بۆ ببات و بە ویستی خۆی کەی ویستی دابەشی بکات و لێی ببڕێت .
دووەم: خۆپیشاندان و دەبڕینی ناڕەزایەتیی مافی خەڵکە و پێویستە گوێی بۆبگیرێت و لەبری بەکارهێنانی توندوتیژیی، هەوڵی وەڵامدانەوەی داواکاریی خەڵک بدرێت . هیچ ناڕەزایەتییەک بە توندوتیژیی کپ ناکرێتەوە بەڵکو ئەو ڕێگە شکستخواردووە لەناوچەکەدا تاقیکراوەتەوە و ئەوەی زیانی لێکردووە دەسەڵات بووە !
سێهەم: بەردەوامیی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەی خەڵک، کەمی پارە و داهات نیە، بەڵکو زۆری گەندەڵیی و بەردەوامیی قاچاخچێتی و تاڵانکردنی سامانی گشتییە .
داهاتێکی ئێجگار زۆرمان هەیە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە دەستێکی نائەمینە و بۆ ئەوە ناشێت ئەمانەتی خەڵکی لە دەستدا بێت .
فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
٣ ی کانەنی یەکەمی ٢٠٢٠
هەولێر


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو