پارتی سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نه‌وت‌: یه‌كێتی و گۆڕان چونه‌ توركیا و هه‌مواری ڕێکه‌وتنه‌که‌یانکرد

هەواڵی / 2/12/2020 259 جار بینراوە

زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات
پارتی سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نه‌وت‌: یه‌كێتی و گۆڕان چونه‌ توركیا و هه‌مواری ڕێکه‌وتنه‌که‌یانکرد

شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ده‌مێکه‌ چه‌ند که‌سێک له‌ ئاستی سه‌رو ناوه‌ندو خوارووی هه‌ندێ حزب، باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن گوایه‌ ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین، ئه‌و که‌سانه‌ پێویسته له‌ نوێنه‌رانی خۆیان له‌ حکومه‌ت بپرسن ئایه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ چیه‌و چه‌ند ئاگادارن.

له‌ نوسینێكدا به‌ناونیشانی "گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌و چه‌ند ڕاستیه‌ک" ئومێد خۆشناو باسی له‌وه‌شكردووه‌: گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی 7ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌و ده‌م ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه‌ بوو، سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د، وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری پلاندانان دکتۆر عه‌لی سندی، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دکتۆر ئامانج ڕه‌حیم.

ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت: "له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی 8 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به‌ گرێبه‌سته‌که‌، شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ پێکهاتبوو له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان، د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، د.ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ چوونه‌ تورکیا و هه‌مواری ڕێکه‌وتنه‌که‌یانکرد، ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانه‌ کێ بوون و له‌ چ حزبێک بوون؟، ڕۆژێک له‌ ڕۆژان که‌سێکتان بینی له‌وانه‌ بڵێن ئاگادارنین؟".

ده‌قی نوسینه‌كه‌:

گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌و چه‌ند ڕاستیه‌ک.
                        (ئومێد خۆشناو)
ده‌مێکه‌ چه‌ند که‌سێک له‌ ئاستی سه‌رو ناوه‌ندو خوارووی هه‌ندێ حزب، باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن گوایه‌ ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌ی نێوان کوردستان و تورکیا نین!.
ئه‌و که‌سانه‌ پێویسته له‌ نوێنه‌رانی خۆیان له‌ حکومه‌ت بپرسن ئایه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ چیه‌و چه‌ند ئاگادارن؟، پێویست ناکات ڕای گشتی چه‌واشه‌ بکه‌ن، به‌ڵام بۆزانیاری هه‌موولایه‌ک ئه‌وچه‌ند ڕاستیه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو.
١/ گرێبه‌ستی ٥٠ ساڵه‌ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٧ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌و له‌و ده‌م ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌و شێوه‌یه‌ بوو.
*سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی
*جێگری سه‌رۆک وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د
*وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان ئاشتی هه‌ورامی
*وه‌زیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵه‌بانی
*وه‌زیری پلاندانان دکتۆر عه‌لی سندی
ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ کێن و له‌ چ حزبێکن؟
ئه‌رێ چ جارێک یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه باسی ئه‌وه‌ی کردوه‌ ئاگاداری گرێبه‌سته‌که‌ نه‌بن؟.
٢/ له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پێداچوونه‌وه به‌ گرێبه‌سته‌که‌، شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ پێکهاتبوو له‌
*قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران
*ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و نوێنه‌ری ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
*ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان
*د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان
له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی ٨ چوونه‌ تورکیا و هه‌مواری ڕێکه‌وتنه‌که‌یانکرد.
دیسان ئه‌رێ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وانه‌ کێ بوون و له‌ چ حزبێک بوون؟
ڕۆژێک له‌ ڕۆژان که‌سێکتان بینی له‌وانه‌ بڵێن ئاگادارنین؟.
٣/چه‌ند جارێک ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز، بۆ زانیاری دان له‌گه‌ڵ سکرتێر و ڕێکخه‌ری حزبه‌کان و مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌کان کۆبوونه‌وه‌و زانیاری ووردیان پێدان.
بۆیه واباشه‌ چیتر خۆڵ نه‌که‌نه‌ چاوی خه‌ڵک و ڕای گشتی چه‌واشه‌ نه‌که‌ن، هه‌ر پرسیارێکتان هه‌یه‌ له‌ نوێنه‌رانی خۆتان له‌حکومه‌ت بکه‌ن.
به‌ری ڕۆژ به‌ بێژینگ ناگیرێ، کاتی ده‌رخستنی زۆر له‌ ڕاستیه‌کان هات و ئێمه‌و ئێوه‌، به‌ ئه‌رگۆمێنت و دیکۆمێنت قسان ده‌که‌ین، لۆژیک و مه‌نتق و نیشاندانی ڕاستی کاری ئێمه‌ ده‌بێ و ئێوه‌ش له‌ چه‌واشه‌کاری و ناڕاستی به‌رده‌وام بن و داوجاریش خه‌ڵی وویژدان زیندووی کوردستان له‌ نێوان ئێمه‌و ئێوه‌ حاکم و حه‌که‌م ده‌بێ....

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو