#عەلی حەمە سالح

ڕونکردنەوەیەک لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەى ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و رێككه‌وتنی لەگەڵ بارزانی

هەواڵی / 2/12/2020 216 جار بینراوە

ئایا دانیشتنەکان ڕادەگیرێت؟
ڕونکردنەوەیەک لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەى ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و رێككه‌وتنی لەگەڵ بارزانی

شه‌ن پرێس:
بافڵ تاڵەبانی،هاوسەرۆکی یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان ڕێککەوتبن لەسەر ڕاگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ. 

رۆژی سێشه‌ممه‌ 1/2/2020 لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی،ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستانی کرد و پێکەوە کۆبوونەوە. 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی لە ڕونکردنەوەیەکدا هەواڵێک ڕەت دەکاتەوە کە "لە كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبونەوەكانی رابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە." 

روونكردنه‌وه‌كه‌ باسی لەوەشکردووە،"سەبارەت بەھەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست، کە لە ھەندێ سایت و پەیجی بێخاوەن و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە،بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە." 

جەختی کردووەتەوە کە "بۆ ڕای گشتی و میدیاکاران و میدیا بەرپرسیارەکانیش ڕوونیدەکەینەوە، ھەر بۆچون و ھەواڵێکی ڕەسمی لەکەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە، بەھای ھەواڵی ھەیەو زانیاری دروست و باوەڕپێکراون." 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە پەیجی فەیسبوکی بافڵ تاڵەبانی دانراوە "لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق، و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد." 



زۆرترین بینراو