ڕێواز فایەق بۆ بەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان مەرجى هه‌یه.."نابێت پەرلەمانتاران دەرفەتەکە بقۆزنەوە"
هەواڵی /
2/12/2020
215 جار بینراوە
نوسراوى ئاڕاستەى حکومەت
کردووە
ڕێواز فایەق بۆ بەستنى کۆبوونەوەى
پەرلەمان مەرجى هه‌یه.."نابێت پەرلەمانتاران دەرفەتەکە بقۆزنەوە"
شه‌ن پرێس:
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان مەرجى
داناوە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان، دواى ئەو ئاڵۆزى و پشێویانەى دانیشتنى
پێشووى پەرلەمان بەخۆیەوە بینى، کە بەهۆیەوە سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنەکەى هەڵگرت.
دواى گرژییەکانى کۆبوونەوەى
(30 تشرینی دووەم 2020)ى پەرلەمان، ئەمرۆ چوارشەممە وەک وادەى دانیشتنێکى دیکە بۆ
تاوتوێکردنى پرسی موچە دیاری‌کرا، بەڵام هەر ئەو رۆژە کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار
دواخرا.
بەپێى زانیارییەکانى ناس
کورد کە لەسەرچاوەیەکى ئاگادارى پەرلەمانەوە دەستیکەوتووە، سەرۆکى پەرلەمان ئامادە
نییە دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان بەبێ ئامادەبوونى حکومەت لەسەر موچە بەڕێوەبچێت و
بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوى ئاڕاستەى حکومەت کردووە و دەسەڵاتى جێبەجێکردنیش بەشداریکردنى
لەدانیشتنەکە بەستووەتەوە بە دابەشکردنى موچەوە.
بەوتەى سەرچاوەکە، یەکێتى و پارتى ڕێکنەکەوتوون
بۆ پەکخستنى کۆبونەوەکانى پەرلەمان بەڵکو سەرۆکى پەرلەمان دەیەوێت لەکۆبونەوەى
داهاتوودا حکومەت ئامادە بێت پاشان دانیشتنە گرێدەدرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، سەرۆکى
پەرلەمان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەى ئەگەر حکومەت ئامادەى دانیشتنەکە نەبێت بۆ ڕوونکردنەوەى
هەندێ دۆسیەى تایبەت بەموچەى فەرمانبەران و دانوستانەکانى بەغدا دانیشتنەکە هیچ
سودێکی نابێت و دیسانەوە هەندێ پەرلەمانتار دەرفەتەکە دەقۆزنەوە و دەبێتە پشێووى و
ئەوەش دەخرێتە سەر سەرۆکى پەرلەمان.
سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە
دەکاتەوە، ئەگەر حکومەت ئامادەى دانیشتنەکە نەبێت ئەوا ئەو ئەنجامنادرێت و ناشزانرێت
دواخستنى کۆبونەوەکان تا کەى دەبێت بۆ ئەوەى حکومەت ئامادە بێت.
ڕێواز فایەقى سەرۆکى پەرلەمان
نوسراوى بۆ حکومەت کردووە بۆ ئەوەى ئامادەى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان بێت بەڵام
تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، حکومەت نیازى
ئەوەى نەبووە بەشدارى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان بکات تا ئەوکاتەى موچەیەک دابەش
دەکات،بەڵام دواى ئەوەى ئەمڕۆ دابەشکردنى موچەى ڕاگەیاند هێشتا هەڵویستەکانى ڕانەگەیاندووە
بۆ بەشدارى کردن لەدانیشتنەکە.
مونا قەهوەچى سکرتێرى پەرلەمانى
کوردستان (30 تشرینی دووەم 2020)، دواخستنى دانیشتنى تایبەت بە تاوتوێکردنى پرسی
موچەى راگەیاند کە ئەمڕۆ وەک وادەى ئەنجامدانى دیاریکرابوو، بەبێ ئەوەى هیچ وادەیەکى
نوێ دیاری بکات.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی
په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى
حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو
ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى".