#عەلی حەمە سالح

ھەواڵی ھاوسەرگیری پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵەکە و کچە ١٣ ساڵەكە راستە .

هەواڵی / 1/12/2020 361 جار بینراوە

ھەواڵی ھاوسەرگیری پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵەکە و کچە ١٣ ساڵەكە راستە .

سەفین تاھیر لێپرسراوی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان: ھەواڵی ھاوسەرگیری پیاوە تەمەن ٤٠ ساڵەکە و کچە ١٣ ساڵەكە راستە

بڵاوکردنەوەی وێنەی هاوسەرگیری پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەگەڵ کچێکی ١٣ ساڵ لە بری قەرز کاردنەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەڵام پیاوەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت:"  هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچە نەکردووە و ئەو وێنەیەشی لە شەکراوخواردنەوەی کەسێکی دیکەدا گرتووە".

ئەو هاووڵاتییە لە لێدوانێکدا رایگەیاند:" هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچە نەکردووە و کچی هاوڕێیەکیەتی و وەک کچی خۆی وایە و ئەو وێنەیەشی لە شەکراوخواردنەوەی کەسێکی دیکە گرتووە".

ماوەی دوو رۆژە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لە شارۆچکەی هەریر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لەبری قەرز دەدرێتە پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

زۆرترین بینراو